به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (١٨)ی ئاساییی خولى به‌هاره ڕۆژی ٢٠٢١/٧/٨
به‌رنامه‌ی كار
به‌پێی حوكمی مادده‌ی (٥)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووەم و سێیەم) له‌مادده‌ی (١٦)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (١٨)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌مادده‌ی (٢٠)و مادده‌كانی (٤٧، ٤٨، ٥٢، ٥٤، ٥٥، ٥٦، ٥٧) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (١٨)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم لەخولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌كاتژمێر (١)ی پاشنیوه‌ڕۆى ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕێكه‌وتی ٢٠٢١/٧/٨ به‌مشێوه‌یه بێت:
* دەنگدان لەسەر ئەم پێشنیاز‌و پڕۆژەیاسایانەی خوارەوە بەپێی حوکمی ماددەکانی (٩٠، ٩١، ٩٣، ٩٦، ٩٧) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان-عێراق.
1- پێشنیاز‌و پڕۆژەیاسای (هەمواری یەکەمی ماف و ئیمتیازاتی کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت ژمارە (٢٢)ی ساڵی ٢٠١١ لەهەرێمی کوردستان-عێراق)
2- پرۆژەیاسای (بەرکارکردنی یاسای رەسمی پولی عێراق ژمارە (٧١)ی ساڵی ٢٠١٢ لەهەرێمی کوردستان-عێراق).
3- پرۆژەیاسای (بەرکارکردن و هەمواری یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازی هەردوو کەرتی تایبەت و تێکەڵاو ژمارە (٢٠) ساڵی١٩٩٨ی هەموارکراو).