Skip to the content
Menu

د. هێمن هەورامی له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا هاوخەمیی خۆی گەیاندە مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین

به‌ مه‌به‌ستی گه‌یاندنی هاوخه‌میی خۆی بۆ كۆچی دوایی خوشكی به‌ڕێزیان، ئەمڕۆ هه‌ینی ٢٠٢١/٧/٣٠، د. هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی و هاوخەمیی خۆی گەیاندە مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خاتوو (حەمیدە محەمەد بەھائەدین)ى خوشكی بەڕێزیان و له‌ ڕێگه‌ی ئه‌ویشه‌وه‌ بۆ خانه‌واده‌ و كه‌سوكاره‌كه‌ى.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، جێگری سەرۆکی پەرلەمان، وێڕای گه‌یاندنی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی و هاوخەمیی خۆى بۆ لە دەستدانی خوشكى به‌ڕێزیان، هیوای خواست ئه‌مه‌ دوا ناخۆشیی بنەماڵەکەیان بێت و خوای گه‌وره‌ش كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرینى خۆی شاد بکات.