جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازیی له‌سه‌رۆك كه‌نیسه‌كانی كلدان سریان ئاشوور كرد
د.هێمن هه‌ورامی: "كریستیانه‌كان پێكهاته‌یه‌كی ڕه‌سه‌ن و گرنگى كوردستانن و له‌دێر زه‌مانه‌وه له‌سه‌ر خاكی كوردستان ژیاون و له‌خۆشی و ناخۆشییه‌كان به‌شداربوون"
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٠٢١/٧/٧، د.هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان، پێشوازیى له مه‌تران مار به‌شار مه‌تی سه‌رۆكی كه‌نیسه‌ی كلدان و مه‌تران مار نیقۆدیمۆس داوود مه‌تى سه‌رۆكی كه‌نیسه‌ی سریان ئه‌رسۆدۆكس و مه‌تران مار نپنائیل نزار سه‌معان سه‌رۆكی كه‌نیسه‌ی سریان كاسۆلیك و مه‌تران مار ئه‌برس یۆخه‌ننا سه‌رۆكی كه‌نیسه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاشوورى كرد.
له‌دیدارێكدا كه ڕۆمیۆ هه‌كارى، فه‌رید یه‌عقوب ئیلیا، جنان جه‌بار بۆیا، ڕۆبینه ئۆیملك عه‌زیز، ئه‌ندامانی په‌رله‌مانى كوردستان ئامادەیبوون، باس له‌پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان و هه‌نگاوه‌كانی نوسینه‌وه‌ى ده‌ستوورو پاراستنی مافی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان له‌ده‌ستووردا كرا.
د.هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان، جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستیی پاراستنی زیاترى مافی پێكهاته‌كان كرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند: "كریستیانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پێكهاته‌ی ڕه‌سه‌ن و گرنگن له‌كوردستان و له‌دێر زه‌مانه‌وه له‌سه‌ر خاكی پیرۆزى كوردستان ژیاون و له‌خۆشی و ناخۆشییه‌كان به‌شداربوون".
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاماژه‌ی به‌هه‌وڵ و هه‌نگاوه سیاسی و یاساییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و په‌رله‌مانی كوردستانى كرد بۆ نوسینه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ند لیژنه‌یه‌كی ڕاوێژكارى یاسایی له‌سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم پێكهێنراوه، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه په‌رله‌مانی كوردستان ڕژده له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ببێته خاوه‌نی ده‌ستوورى خۆی و هه‌مووانیش له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه‌پێویسته مافی پێكهاته‌كان له‌ده‌ستوورى هه‌رێمی كوردستاندا پارێزراو بێت و پێشیڕاگه‌یاندن كه له‌كاتی نوسینه‌وه‌ی ڕه‌شنووسی ده‌ستووردا سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى كوردستان نوێنه‌ری خۆیان ده‌بێت له‌لیژنه‌كه‌داو ده‌توانن ماف و داواكارییه‌كانی خۆیان له‌ناو لیژنه‌كه‌دا بخه‌نه‌ڕوو.
لای خۆیانه‌وه شاندی میوان، وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵیى قووڵی خۆیان به‌و پێكه‌وه‌ژیانى ئاشتییانه‌ی كه له‌هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه، ڕاِیانگه‌یاند: "هه‌رێمی كوردستان نموونه‌یه‌كی جوانى سه‌قامگیرى و ئارامی و پێكه‌وه‌ژیانى ئاشتییانه‌ی نێوان پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئاینییه‌كانه له‌ناوچه‌كه‌دا، كه‌ئه‌مه‌ش جێگه‌ی بایه‌خ و ڕێزه له‌ناوخۆو ده‌ره‌وه‌دا"، داواشیانكرد له‌كاتی نوسینه‌وه‌ى ده‌ستووردا ڕه‌چاوی مافی پێكهاته‌كان، له‌نێویاندا كریستیانه‌كان بكرێت.
له‌كۆتایی دیداره‌كه‌شدا دیدو تێڕوانینی هه‌ردوولا له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ست به‌كریستیانه‌كان له‌بواره جیاجیاكان خرایه به‌رباس و گفتوگۆ.