ڕاپۆرتی کۆتایی ھەمواری یەکەمی یاسای بەخاوەنكردنی ئەو زەوییانەی كە لەسنووری شارەوانییەكان زێدەڕۆییان لەسەر كراوە ئامادەکرا
![](/media/9334/kurdistan_parliament_koh.jpg?anchor=center&mode=crop&width=800&height=600&rnd=132699656110000000)
بەمەبەستی ئامادەکردنی ڕاپۆرتی کۆتایی لەسەر ھەمواری یەکەمی یاسای ژمارە ٣ی ساڵی ٢٠١٩، یاسای بەخاوەنكردنی ئەو زەوییانەی كە لەسنووری شارەوانییەكان زێدەڕۆییان لەسەر كراوە لەهەرێمی كوردستان، نیوەڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٢٠٢١/٧/٥، کۆبوونەوەیەکی ھاوبەش لەنێوان لیژنەی کاروباری یاسایی و لیژنەی شارەوانی و گواستنەوەو گەیاندن و گەشتوگوزار ئەنجامدرا.
کۆبونەوەکە بەسەرپەرشتیی لوقمان وەردی سەرکی لیژنەی شارەوانی و جه‌لال محه‌مه‌د بڕیاردەری لیژنەی کاروباری یاسایی و ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی هه‌ردوو لیژنهكهئەنجامدراو سەرجەم ئەو پێشنیارانەی کەئەندامانی پەرلەمان لەسەر مادەو بڕگەکانی ھەمواری یاساکە لەدانیشتنی ڕابردووی پەرلەمان خستبوویانەڕوو له‌ڕاپۆرتی هاوبه‌ش و كۆتایی هه‌ردوو لیژنه‌دا ڕێکخرانەوەو ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کرا بۆئەوەی لەدانیشتنی ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢١/٧/٦، بخرێتە دەنگدان و پەسەند بکرێت.