لیژنەی داکۆکیکردن لەمافی ئافرەت کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا
نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢١/٧/٧، لیژنەی داکۆکیکردن لەمافی ئافرەت، بەسەرپەرشتیى لەنجە دزەیی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سهرۆكی لیژنهو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
لەکۆبوونەوەکەدا پێشنیازو پڕۆژهیاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی خێزان تاووتوێ كرا کەبەفەرمی نێردراوە بۆ حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆئەوەی ڕاو سەرنجی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتى لەسەر وەربگیرێت.
ههر لهكۆبوونهوهكهدا میكانیزمی ھەماھەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەت بۆ بەدواداچوونى بۆ ئەو بابەتە لەلایهن لیژنهكهوه داڕێژرا.