لیژنەی ئاوەدانکردنەوەو وەبەرھێنان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا
بەمەبەستی تاووتوێكردنی چەند پرسێكی تایبەت بەكاری لیژنەكە، ئەمڕۆ پێنجشەمە ٢٠٢١/٧/٨، لیژنەی ئاوەدانکردنەوەو وەبەرھێنان، بەسەرپەرشتیی ھاوڕێ مەلاستار سەرۆكی لیژنەو ئامادەبوونى جێگرى سهرۆكى لیژنهو بڕیاردەرو ئەندامان و ڕاوێژكارانی لیژنەكه، كۆبوونەوهی ئاسایی خۆی ئهنجامدا.
لەكۆبوونەوەكەدا خوێندنەوە بۆ سەرجەم ئەو نوسراوو یاداشتانە كرا كەئاڕاستەی سەرۆکایەتیی و ئەندامانی لیژنەكه كرابوون، دوای گفتوگۆكردن و خستەڕووی ڕاو سەرنجی ئەندامان، ئەوانەی پێویستییان بهوەڵامدانەوە ههبوو وهڵامدرانهوه، ئەوانهی تریش ئاڕاستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان كران بهمهبهستی ئاراستەكردنیان بۆ لایەنی پەیوەندیدار بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ ناوەڕۆکی نوسراوەکان.