لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا
بەمەبەستی تاووتوێكردنی چەند پرسێكی گرنگی تایبەت بەكاری لیژنەكە، ئەمڕۆ پێنجشەمە ٢٠٢١/٧/٨، لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی، بەسەرپەرشتیی د.هەورامان گەچێنەیی سەرۆكی لیژنەو ئامادەبوونی جێگرى سهرۆكى لیژنهو بڕیاردەرو ئەندامان و ڕاوێژكارانی لیژنەكه، كۆبوونەوهی ئاسایی خۆی ئهنجامدا.
لەدەستپێكی كۆبوونەوەكەدا خوێندنەوە بۆ سەرجەم ئەو نوسراو و یاداشتانە كرا كەئاڕاستەی لیژنەكه كرابوون، دوای گفتوگۆكردن و گۆڕینەوەی بیروڕای ئەندامان ئەوانەی پێویستییان بهوەڵامدانەوە ههبوو وهڵامدرانهوه، ئەوانهی تریش ئاڕاستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان كران بهمهبهستی ئاراستەكردنیان بۆ لایەنە پەیوەندیدارەكان.
لەبەشێكی دیكهی كۆبوونەوەكەدا باس لەدیاردەی سیحرو جادوو لەھەرێمی كوردستان كرا كەبەداخەوە بووهته دیاردەیهكی مەترسیدار لەسەر كۆمەڵگه، بۆ ئەمەش لیژنە بەپێویستی زانی ھەماھەنگی لەگەڵ ھەریەك لەوەزارەتەكانی (ناوخۆ، ئەوقاف، ڕۆشنبیری) بكرێت بۆ گرتنەبەری ڕێكاری یاسایی بهرامبهر ئەنجامدەرانی و زیاتر ھۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگه.