Skip to the content
Menu

لیژنه‌ی ده‌ستپاكی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا

به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ندیدار به‌كاروباری لیژنه‌كه‌، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ٢٠٢١/٧/٧، لیژنه‌ی ده‌ستپاكی، به‌سه‌رپه‌رشتیی شیرین ئه‌مین سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه‌ كۆبو‌ونەوەی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.
سه‌ره‌تای كۆونه‌وه‌كه‌ گفتوگۆكرا له‌سه‌ر ھەمواری یاسای دووەمی دەستەی دەستپاکی و لیژنە بڕیاریدا لەکۆبوونەوەیەکی تردا ڕاو سەرنج و تێبینییه‌كانی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و یاسایه‌ بخاتەڕوو.
له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا سه‌رجه‌م ئه‌و نوسراو و یاداشت و داوكارییانه‌ی ئاراسته‌ی لیژنه‌كه‌ كرابوون خوێندرانه‌وه‌و دوای وه‌رگرتنی ڕاو سه‌رنجی ئه‌ندامان كاری پێویستییان له‌سه‌ركراو ئه‌وانه‌ی پێویستییان به‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ هه‌بوو وه‌ڵامدرانه‌وه‌و ئاراسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداركران به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و چاره‌سه‌ركردنیان.