لیژنەی کاروباری پێشمەرگە پڕۆژەیاسای نیشان و میدالیا لەهەرێمی کوردستان تاووتوێ دهكات
بەمەبهستی تاووێکردنی پڕۆژەیاسای نیشان و میدلیا لەھەرێمی کوردستان و چهند پرسێكی ترى پهیوهست بهكارى لیژنهكه، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢١/٧/٧، لیژنەی کاروباری پێشمەرگە، بەسەرپەرشتیی عوسمان سێدهرى جێگرى سهرۆكی لیژنهو ئامادەبوونی بڕیاردەرو ئەندامان و ڕِاوێژکارانی لیژنەكه، کۆبوونەوەی ئاسایی خوی ئەنجامدا.
سەرەتای كۆبوونەوەكە تەرخان كرا بۆ خوێندنەوەی ئەو نوسراو و یاداشتانەی ئاراستەی لیژنەكە كرابوون، دوای گفتوگۆكردن و ڕاگۆڕینەوە، ئەوانەی پێویستییان بەوەڵامدانەوە هەبوو وەڵامدرانەوە، ئەوانەی تریش ئاراستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان دەكرێن بۆ كاری پێویست.
لهتەوەرێكی دیكهی كۆبوونەوەكەدا پڕۆژەیاساى نیشان و میدالیا لەهەرێمى كوردستان، كە لەلایەن سەرۆكایەتیى هەرێمى كوردستانهوه پێشنیازكراوە، تاووتوێكراو ئهندامانى لیژنهكه سەرنج و تێبینییهكانی خۆیان لەسەر پڕۆژەیاساكە خستەڕوو.
ههر لهكۆبوونهوهكهدا ڕاپۆرتى پەرلەمانتار سەفین ئاغا عمر ئاغا كەئاراستەى لیژنەكە كرابوو و تایبەت بوو بەسەردانى بەڕێزیان لەگەڵ لیژنەى تایبەت بۆ ناوچە سنوورییەكان، بۆ ئەمەش سوود لەسەرنج و تێبینییەكانى وەرگیرا.
تەوەرى كۆتایی كۆبوونهوهكهش تایبەت بوو بهخستنەڕووى دەقى نوسراوى لیژنەى دەستپاكى كەئاراستەى لیژنەكە كرابوو سەبارەت بەبەدواداچوونى ڕێكخراوى چەلەنگ تایبەت بەدۆسییەى خانەنشینكردنى ١١٣٣ پلەى سەربازى، گفتوگۆى پێویستى لەسەر كرا.