Skip to the content
Menu

لیژنه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵ شاندێكی یه‌كێتیی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی كوردستان كۆبووه‌وه‌

ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢١/٧/٧، لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی به‌سه‌رپه‌رشتیی د.بژار كۆچه‌ر سه‌رۆكى لیژنه‌و ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانى لیژنه‌كه‌، له‌هۆڵی لیژنه‌ له‌ته‌لاری په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ شاندێكى یه‌كێتیی زانایانى ئاینیى ئیسلامیى كوردستان كۆبووه‌وه‌.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند پرسێكی یاسایى و شه‌رعى و یاساى بارى كه‌سى و چه‌ندین یاساى تر گفتوگۆیان له‌سه‌ر كراو هه‌ردوولا ڕێككه‌وتن كه‌هه‌ماهه‌نگیى زیاتر له‌نێوانیاندا هه‌بێت بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى چه‌ند ئه‌و یاسایانه‌ له‌ڕووى شه‌رع و واقیع و جێبه‌جێكردنیاندا.