Skip to the content
Menu

لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان چه‌ند پرسێكی گرنگ تاووتوێ ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی گرنگی په‌یوه‌ست به‌كاری لیژنه‌كه‌، نیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٠٢١/٧/٦، لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان، به‌سه‌رپه‌رشتیی سه‌لمه‌ فاتح سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆكرا له‌سه‌ر ئه‌و هه‌واڵ و ڕاپۆرتانه‌ی كه‌ له‌سه‌ر به‌شێك له‌یانه‌ وه‌رزشییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ كه‌گوایه‌ گێچه‌ڵ به‌رامبه‌ر به‌وه‌رزشوانانی كچ ئه‌نجامدراون، ئه‌ندامان ڕاو سه‌رنجی خۆیان له‌وباره‌یه‌وه‌ خسته‌ڕوو و بڕیاردرا لیژنه‌یه‌كی لاوه‌كی دروست بكرێ كه‌نوێنه‌ری لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌مافی ئافره‌تانیشی تێدابێت بۆئه‌وه‌ی به‌دواداچوون بۆ ئه‌و كه‌یسه‌ بكه‌ن و ڕاپۆرتی خۆیان ئاراسته‌ی لیژنه‌كه‌ بكه‌ن.