Skip to the content
Menu

هه‌ردوو لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و لیژنه‌ی شاره‌وانی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی ئه‌كادیمیای ژنان بۆ سه‌ركردایه‌تی له‌عێراق كۆبوونه‌وه‌

پێشنیوه‌ڕى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ٢٠٢١/٧/٧، هەردوو لیژنه‌ی رۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان، به‌سه‌رپه‌رشتیى سه‌لمه‌ فاتح سه‌رۆكی لیژنه‌و لیژنه‌ی شاره‌وانی و گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزار، بەسەرپەرشتیی لوقمان وه‌ردی سه‌رۆكی لیژنەو ئاماده‌بوونی فه‌یسه‌ڵ عه‌باس ئه‌ندامی لیژنه‌ى ڕۆشنبیرى، پێشوازییان له‌ستافی ڕێكخراوی ئه‌كادیمیای ژنان بۆ سه‌ركردایه‌تی له‌عێراق كرد.
له‌كۆبوونه‌وه‌یەكدا گفتوگۆ له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی یاسای ژماره‌ (٤)ی ساڵی ٢٠١٩، یاسای ڕێكخستنی ڕێكلامی بازرگانی له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق كرا به‌مه‌به‌ستی ده‌ركردنی ڕِێنمایی بۆ ئاسان جێبه‌جێكردنی، هه‌روه‌هاره‌شنووسی ڕێنمایی ژماره‌ (٢)ی ساڵی ٢٠٢١، كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ئاراسته‌ی لیژنه‌ی رۆشنبیری كراوه‌ تاووتوێ كراو له‌لایه‌ن سه‌رۆكی لیژنه‌ى رشۆشنبیرییه‌وه‌ داوا له‌شاندی میوان كرا ڕاو سه‌رنجی خۆیان له‌باره‌ی ئه‌و ڕه‌شنووسه‌ له‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوودا ئاراسته‌ی لیژنه‌كه‌ بكه‌نه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی بتوانرێت له‌ڕه‌شنووسه‌كه‌دا به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت.
له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا ئاماژه‌ به‌وه‌كرا هه‌ردوو لیژنه‌ی رۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش ولاوان و لیژنه‌ی شاره‌وانی گواستنه‌وه‌ گه‌یاندن و گه‌شتوگوزار، به‌هاوبه‌شیی بانگهێشتی نوێنه‌ری وه‌زاره‌ته‌كانی رۆشبیری و لاوان، شاره‌وانی و گوزار، بازرگانی بكرێت بۆئه‌وه‌ى به‌هه‌ماهه‌نگیی هه‌رسێ وه‌زاره‌ته‌كه‌ ڕێنمایی پێویست بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایه‌ ده‌ربكرێت.