په‌یامی پیرۆزبایی د. هێمن هه‌ورامی به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزه‌وه
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانی جیهان به‌گشتی و موسڵمانانی کوردستان بەتایبەتى دەکەین، خوازیارین جەژن لەوپەڕی ئارامی و خۆشی‌دا بەسەربەرن.
هه‌روه‌ها پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له بنەماڵە و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان، پێشمه‌رگه، ئاسایش، پۆلیس، ته‌واوی كارمه‌ندانی ناوخۆ و ته‌ندروستی و هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه ده‌كه‌ین كه له ڕۆژانی جه‌ژندا دوور له خانه‌واده و كه‌س و كاریان له خزمه‌ت ئاسووده‌یی و پاراستنی ژیانی هاووڵاتییاندان.
جەژنی قوربان لە ئان و ساتێکدا دەکەینەوە کە شەپۆڵێکی دیکەى ڤایرۆسی کۆڕۆنا ڕووی لە وڵات کردووە، داواکارین هەموو لایەک بۆ پاراستنى خۆیان و خۆشەویستانیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی خۆپارێزی.
جەژن وێستگەیەکە بۆ لێخۆشبوو‌ن و لێبووردەیی، هیواخوازین هەموو لایەک بەو گیانە هەڵسوکەوت بکەین و هەموومان ناکۆکی و دوورکەوتنەوەکان وەلابنێین و دەست بخەینە ناو دەستی یەک بۆ خزمەتی زیاتری وڵات و نیشتمان و پاڕاستنی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان.
جارێکی دیکە جەژنتان پیرۆز و هەموو ڕۆژێکتان هه‌ر جەژن و خۆشی بێت.
د. هێمن هه‌ورامی
جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
٢٠٢١/٧/١٩