پهیامى پیرۆزبایی سكرتێری پهرلهمان بهبۆنهی جهژنی قوربانى پیرۆزهوه
بەبۆنەی ھاتنی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی تەواوی خەڵکی کوردستان بە ھەموو پێکھاتە جیاوازەکانییەوە دەکەین، پیرۆزباییەکی گەرم لە خانەوادەی سەربەرزی شەھیدان و پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان دەکەین، هیوادارین هەمیشە لە خۆشی و جەژن و کامەرانیدا بن.
ئومێدەوارین ئەم جەژنە پیرۆزە بکەینە دەرفەتێک بۆ پتەوکردنی زیاتری یەکڕیزیی نێوانمان و تەبایی سیاسی و تێپەڕاندنی ناکۆکییەکان و زیاتر خزمەتکردنی هاونیشتمانییانی خۆشەویستی کوردستان، هەروەها هاندەرێک بێت بۆ بەهێزکردنی بنەماکانی خۆشەویستی و لێبووردەیی و یەکتر قبووڵکردن و پتەوبوونی پێکەوەژیانی نێوان سەرجەم پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییە جیاوازەکان لە هەرێمی کوردستان دا.
بەهیوام هاونیشتیمانیانی خۆشەویست لەگەڵ بەسەربردنی ڕۆژانی جەژن و کاتەکانیان بەخۆشی، ڕێکارە تەندروستییەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا پەیڕەو بکەن لە پێناو سەلامەتیی خۆیان و ئازیزانیان، خوازیارم هەموو کات سەلامەت و لەش ساغ و تەندروست باش بن.
دووبارە جەژنی قوربانتان پیرۆزبێت و هەمیشە شاد و بەختەوەر بژین.
منی نبی قھوچی
سکرتێری پەرلەمانی کوردستان
١٩ی تەمووزی ٢٠٢١