پەیامی سەرۆکایهتیی پەرلەمان بۆ ساڵیادی ئەنفالکردنی بارزانییەکان
لە یادی (٣٨) سى و ههشت ساڵەی ئەنفالکردنی بارزانییەکان لە ئۆردوگا زۆرەملێکانی قوشتەپە، هەریر، سۆران، سەری ڕێز و نەوازش بۆ ڕۆحی پاکیان دادەنەوێنین و یاد و یادەوەرییان ههمیشه بە بەرزی دەکەینەوە.
ئەنفالی بارزانییەکان سەرەتای زنجیرەیەک تاوانی یهك له دوای یهكی ڕژێمی بەعس بوو لە دژی خەڵک و خاکی کوردستان، بەعسییە فاشیستەکان لە دوای ئەنفالکردنی بارزانییەکان، هەڵهبجە-یان شەهید کرد و ناوچەکانی دیکهی کوردستانیان ئەنفال کرد، ئەو هەموو تاوانەشیان بۆ سڕینەوەی ناسنامەی نەتەوەیی خەڵکی کوردستان بوو، هاوشێوەی هەموو تاوانکارە جیهانییەکان نەیانتوانی ناسنامەی خەڵك و ناوچە جیاوازەکانی کوردستان بگۆڕن و خەڵكی کوردستان و پێشمەرگە قارەمانەکان بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان کۆڵیان نەدا.
لەو یادەدا داوا لە حکوومەتی عێراق دەکەین ئەرکی یاسایی و ئەخلاقیی خۆی جێبەجێ بکات، ئەویش بە قەرەبووکردنەوەی قوربانییانی رەشبگیری و ئەنفالکردن و کیمیابارانکردنی کوردستان، داواش لە پەرلەمانی هەموو وڵاتانی جیهان دەکەین ئەو تاوانکارییە بە جینۆساید بناسێنن و لە پشتیوانیکردنی گەلی کوردستان و گەلە ستەملێکراوەکان بەردەوەام بن.
لە پەرلەمانی کوردستانیش ئەوەی لە دەستمان بێت بۆ دەرکردنی یاسا و پاراستنی مافی قوربانییان درێغی ناکەین.
جارێکی دیکە سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی بەرزەفڕی ئەنفالکراوان و سەرجەم قوربانییان دادهنوێنین.
سهرۆكایهتیی پهرلهمانی كوردستان
٢٠٢١/٧/٣١