شاندێكی لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی سەردانی قەزای ئاكرێ دەكات
بە مەبەستی بەسەركردنەوە و لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشی ئاینیی سنوورەكە، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢١/٧/٢٧، شاندێكی لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی، به سهرۆكایهتیی ئیحسان محەمەد سهلیم جێگری سهرۆكی لیژنە و ئهندامیهتیی وەیسی سەعید وەیسی بڕیاردەری لیژنە و فەیسەڵ عهباس ئەندامی لیژنەكه، سەردانی قەزای ئاكرێى كرد.
سەرەتا نووسینگەی پەرلەمانی كوردستانیان لە قەزاكە بهسهر كردهوه، دواتر سهردانی قایمقامیەتی قەزای ئاكرێى كرد و لەلایهن مازن محەمەد قایمقامی قەزاكە پێشوازیى لێكرا و له دیدارێكدا باس لە ڕۆل و پێگەی مامۆستایانی ئاینیی سنوورەكە لە بواری ئاینی و نیشتیمانی كرا و جەخت لەسەر بایەخدانی زیاتر بە ڕەوشی پێكەوەژیانی ئاینی كرایەوە.
پاشان سەردانی لقی ئاكرێی یەكێتیی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی كوردستانی كرد و پیرۆزبایی لیژنەی ئەوقافیان ئاراستەى مامۆستا مەلا عبدالمعید احمد كرد بەبۆنەی دەستبەكاربوونی وەك بەرپرسی لقی ئاكرێ و پاڵپشتی و پشتیوانیى لیژنهكهیان بۆ دەربڕی لەپێناو خزمەتكردنی مامۆستایانی ئاینی.
پاشان شاندى لیژنهكهی پهرلهمان سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی كرد و له دیدارێكدا باس لە بارودۆخی ئەمڕۆی كوردستان و ڕۆڵی كاریگەری مامۆستایانی ئاینی و وتاری ھەینی كرا لە هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگه لە ھەموو بابەتە گرنگ و ھەستیارەكان و جەخت لەسەر پاراستنی پیرۆزیی مزگەوتەكان كرایەوە.
لە بەشێكی دیكهی دیدارهكەدا گوێبستی چەندین داواكاری و پێشنیار بوون بۆ زیاتر بەرەو پێشبردنی ڕەوشی ئاینی لە قەزاكە، شاندی لیژنهكهی پهرلهمان بەڵێنی پێدان كار لەسەر پێشنیارەكان بكات و جهختیش لەسەر ھەماھەنگی و ھاوكاریی بەردەوامی دەزگا ئاینییەكانی سنوورەكە كرایەوە بۆ زیاتر خزمەتكردنی مامۆستایانی ئاینی و بەرەوپێشبردنی ڕەوشی ئاینی لە سنوورەكە.
له درێژهی سهردانهكهیدا بۆ قهزاكه، شاندی لیژنهكهی پهرلهمان سەردانی ژمارەیەك مامۆستا و كەسایەتیی ئاینیی قەزاكهى كرد.