Skip to the content
Menu

سه‌رۆكی په‌رله‌مان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌كات

به‌ڕێز کاک عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، ڕێكخه‌ری گشتیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان..
به‌ڕێزان ئه‌ندامانی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن و جڤاتی نیشتمانیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان..
به‌بۆنه‌ی (١٢) دوانزەھەمین ساڵیادی دامه‌زراندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، جوانترن پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاسته‌ی بەڕێزتان و سە‌رجه‌م ئه‌ندامان و هه‌ڵسوڕاوانی بزوتنه‌وه‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌تان ده‌كه‌ین، ھیواخوازین ئه‌م یاده‌ ببێته‌ مایه‌ی لێكنزیكبوونه‌وه‌ی زیاتری هێزه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان و قووڵبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و تەبایی نێوماڵی كورد.
هاوكات پێشبینیمان ئەوەیە کە تیمەکانی بزوتنەوەکە لە پەرلەمان و حکوومەت پەیوەستی بەرنامە و ئامانجەکانی گۆڕان بن و ڕۆڵێکی کارا بگێڕن لەپێناو بەدیھێنانی ئامانجە ڕِەواکانی گەلەکەمان لەسەر ئاستە جیاوازەکانی حوکمڕانی لە عێراق و ھەرێمی كوردستان بە ئاڕاستەی خزمەتکردنێکی باش و شایستە بە ھاونیشتمانییان و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و کاراکردنی پرۆسەی چاكسازیی سیاسی و حوکمداری.
ھەمیشە شاد و سەرفراز و سەرکەوتووبن.
د. ڕێواز فایق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
٢٠٢١/٧/٢٥