سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازیی له جێگرى كونسوڵی گشتیی ئه‌ڵمانیای فیدڕاڵ كرد
به‌مه‌به‌ستی ماڵئاواییكردن و جێهێشتنی هه‌رێمی كوردستان و ناساندنی سڤێن مۆسلهر له شوێنی كاره‌كه‌ی خۆیدا، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٢٠٢١/٧/١٢، سڤین كرا‌و سپێ جێگرى كونسوڵی گشتیی ئه‌ڵمانیای فیدڕاڵ، سه‌ردانی د. ڕێواز فایق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانی كرد و له‌دیدارێكدا جێگری كونسوڵی گشتیی ئه‌ڵمانیا سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان كرد، كه له‌ماوه‌ی كاركردنیدا له هه‌رێمی كوردستان هاوئاهه‌نگییه‌كی باش له نێوانیاندا هه‌بووه، هاوكات ڕۆڵ و كاریگه‌ریی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی به‌رزنرخاند له به‌ڕێوه‌بردنی دامه‌زراوه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، وه‌ك سه‌رۆك په‌رله‌مانێكی سه‌ركه‌وتوو و هه‌روه‌ها وه‌ك ژنێكی به‌هێز له‌ناو كایه‌ی حكومڕانێتی و ده‌سه‌ڵاتدا.
له‌به‌رامبه‌ردا د. ڕێواز فایق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزیان كرد و هیوای خواست له ئه‌ركه تازه‌كه‌یدا سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌تر به‌ده‌ستبێنێت.
دواتر پوخته‌یه‌كی له‌مه‌ڕ دوایین چالاكییه‌كانی په‌رله‌مان خسته ڕوو و باسی گرنگیی هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای ماف و ئیمتیازاتی كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت و كورته‌باڵاكانی كرد، هاوكات باسی پڕۆژه‌یاسای به‌ركاركردن و هه‌مواری یاسای وه‌به‌رهێنانی پیشه‌سازی هه‌ردوو كه‌رتی تایبه‌ت و تێكه‌ڵاوی كرد، كه له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا په‌سه‌ند كران، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌وپه‌ڕی خۆشحاڵییه‌وه پێشوازیی له ئالوگۆڕی پۆستی نێوان به‌ڕێزان سڤین كرا‌و سپێ كونسوڵی گشتیی ئه‌ڵمانیا و سڤێن مۆسلهر جێگری تازه‌ی كونسوڵی گشتیی ئه‌ڵمانیا كرد و هیوای بۆ كونسوڵی تازه خواست كه له ئه‌ركه‌كانیدا له هه‌رێمی كوردستان بتوانێت سه‌ركه‌وتنی باش به‌ده‌ستبێنێت.