Skip to the content
Menu

سەرۆکایەتیی پەرلەمان پرسەنامەیەك ئاراستەی پەرلەمانتار حەسیبە گەردی دەكات

بۆ كۆچی دوایی باوكی به‌ڕێزیان، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی خاتوو حه‌سیبه‌ گه‌ردی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان كرد كه‌ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
خوشكی به‌ڕێزمان خاتوو حه‌سیبه‌ گه‌ردى
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی باوكی بەڕێزتان (سه‌عید ئیبراهیم گه‌ردى)یمان پێگەیشت، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمیى خۆمان ئاراستەی خۆتان و خانەوادە بەڕێزەکەتان دەكەین، لەخوای گەورە داواكارین سەبووریی هەموولایەك بدات و كۆچكردووش بەبەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.
"إنا لله وإنا الیه راجعون"
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان
٢٠٢١/٧/٧