له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆدا
پێشنیاز و پڕۆژەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای ماف و ئیمتیازاتی کەمئەندام و خاوەن پێداویستيی تایبەت و دوو پڕۆژه‌یاسای تریش ده‌نگیان له‌سه‌ر درا
سه‌عات ١ى پاشنێوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ٢٠٢١/٧/٨، به‌سه‌رۆكایه‌تیی د.ڕێواز فایق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ئاماده‌بوونی د.هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و منى نبى قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (١٨)ى ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تا سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ناوى خوا و گه‌لی كوردستانه‌وه دانیشتنه‌كه‌ی كرده‌وه، پاشان منى نبى قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان، به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كه و پوخته‌ى دانیشتنى پێشووى په‌رله‌مانى خوێنده‌وه.
به‌پێی بڕگه‌ی یه‌كه‌مى تاكه‌خاڵی به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كه، پێشنیاز و پڕۆژەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای ماف و ئیمتیازاتی کەمئەندام و خاوەن پێداویستيی تایبەت ژمارە (٢٢)ی ساڵی ٢٠١١ لەهەرێمی کوردستان، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی و لیژنه‌ی كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكیكردن له‌مافی مرۆڤ، راپۆرتی ده‌نگدانی تایبه‌ت، به‌ڕه‌چاوكردن و جێكردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌می ئه‌و سه‌رنج و تێبینی و پێشنیازانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى په‌رله‌مانه‌وه له‌دانیشتنی پێشووتردا له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ى دووه‌می پێشنیاز و پڕۆژە‌یاساكه خرابوونه‌ڕوو، دوای ئه‌وه‌ى سه‌رجه‌مى ئه‌و پێشنیازانه‌ى كه بۆ هه‌ر ماده‌یه‌ك له‌ماده‌كانی پێشنیاز و پڕۆژە‌یاساكه به‌پێشنیازى لیژنه‌ی هاوبه‌شیشه‌وه كه‌هه‌بوون، به‌ناوونیشان و هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندنی به‌جیا خوێندرانه‌وه و خرانه ده‌نگدانه‌وه‌و په‌سندكران، پاشان كۆی یاساكه خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌ده‌نگی (٨١) ئه‌ندامی په‌رله‌مان په‌سندكرا، به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه سه‌رۆكی په‌رله‌مان ڕایگه‌یاند: "پیرۆزبایی له‌خۆمان و گه‌لی كوردستان و سه‌رجه‌م كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت و كورته‌باڵاكان ده‌كه‌ین".
هەمواری یاسای ماف و ئیمتیازاتی کەمئەندامان و خاوەن پێداویستيی تایبەت و كورته‌باڵاكان ژمارە (٢٢)ی ساڵی ٢٠١١ لەهەرێمی کوردستان، له (١٦) مادده‌و هۆیه‌كانی ده‌رچوواندنی پێكهاتووه، مه‌به‌ست له‌هەمواركردنه‌وه‌شی گونجاندنی ماف و ئیمتیازاتی كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت و كورته‌باڵاكانه له‌گه‌ڵ ستاندارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ڕه‌خساندنی هه‌لی كار‌و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی گونجاوه له‌گه‌ڵ دۆخی گوزه‌ران و ژیانی تایبه‌تییان و مسۆگه‌ركردنی مافه‌كانیان له‌بواره‌كانی ته‌ندروستی، كۆمه‌ڵایه‌تی، په‌روه‌رده‌یی و نه‌هێشتنی جیاكارى له‌به‌رامبه‌ریان و ئه‌و كه‌موكورتییانه‌ی له‌جێبه‌جێكردنی یاسای ژماره (٢٢)ى ساڵی دا ٢٠١١ دا هه‌یه.
به‌پێی بڕگه‌ی دووه‌مى تاكه‌خاڵی به‌رنامه‌ی كاریش، پڕۆژەیاسای بەرکارکردنی یاسای رەسمی پولی ئیتیحادى ژمارە (٧١)ی ساڵی ٢٠١٢ لەهەرێمی کوردستان، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی و لیژنه‌ی دارایی و كاروبارى ئابوورى، ڕاپۆرتی لیژنه‌ی هاوبه‌ش به‌ڕه‌چاوكردن و جێكردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌می ئه‌و سه‌رنج و تێبینی و پێشنیازانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى په‌رله‌مانه‌وه له‌دانیشتنی پێشووتردا له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ى دووه‌می پڕۆژە‌یاساكه خرابوونه‌ڕوو، دوای ئه‌وه‌ى سه‌رجه‌مى ئه‌و پێشنیازانه‌ى كه بۆ هه‌ر ماده‌یه‌ك له‌ماده‌كانی پڕۆژە‌یاساكه به‌پێشنیازى لیژنه‌ی هاوبه‌شیشه‌وه كه‌هه‌بوون، به‌ناوونیشان و هۆیه‌كانی ده‌رچوواندنی به‌جیا خوێندرانه‌وه‌و خرانه ده‌نگدانه‌وه‌و په‌سندكران، پاشان كۆی یاسا هه‌مواركراوه‌كه خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌ده‌نگی (٦٧) ئه‌ندامی په‌رله‌مان په‌سندكراو به‌وبۆنه‌یه‌وه د.هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان كه‌سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌و به‌شه‌ی دانیشتنه‌كه‌ی ده‌كرد پیرۆزبایی له‌گه‌لی كوردستان كرد.
به‌پێی بڕگه‌ی سێیه‌م و كۆتایی تاكه‌خاڵی به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كه‌ش، پڕۆژەیاسای بەرکارکردن و هەمواری یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازی هەردوو کەرتی تایبەت و تێکەڵاو ژمارە (٢٠)ى ساڵی ١٩٩٨ی هەموارکراو، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی و لیژنه‌ی وزه‌و سامانه‌سرووشتییه‌كان و پیشه‌سازی و بازرگانی و لیژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و وه‌به‌رهێنان، ڕاپۆرتی لیژنه‌ی هاوبه‌ش به‌ڕه‌چاوكردن و جێكردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌می ئه‌و سه‌رنج و تێبینی و پێشنیازانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى په‌رله‌مانه‌وه له‌دانیشتنی پێشووتردا له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ى دووه‌می پڕۆژە‌یاساكه خرابوونه‌ڕوو، دوای ئه‌وه‌ى سه‌رجه‌مى ئه‌و پێشنیازانه‌ى كه‌بۆ هه‌ر ماده‌یه‌ك له‌ماده‌كانی پڕۆژە‌یاساكه به‌پێشنیازى لیژنه‌ی هاوبه‌شیشه‌وه كه‌هه‌بوون، به‌ناوونیشان و هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندنی به‌جیا خوێندرانه‌وه‌و خرانه ده‌نگدانه‌وه‌و په‌سندكران، پاشان كۆی یاساكه هه‌مواركراوه‌كه خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌ده‌نگی (٧٢) ئه‌ندامی په‌رله‌مان په‌سندكرا.
به‌مجۆره د.هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان كه‌سه‌رۆكایه‌تیی دانیشتنه‌كه‌ی ده‌كرد كۆتایی به‌دانیشتنه‌كه هێنا.