بۆردی ڕێكخراوه ژینگه‌ییه‌كانی كوردستان یاداشتێك ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن
به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌ى گونجاو بۆ پاراستنی خاك و ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2021/6/2، بۆردی ڕێكخراوه ژینگه‌ییه‌كانی كوردستان، كه نوێنه‌رایه‌تیی زیاتر له‌سه‌د ڕێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نییان ده‌كرد، سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستانیان كرد‌و له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی لیژنه‌كانی (كاروباری ته‌ندروستی و ژینگه‌و مافی به‌كاربه‌ر، ڕۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوان، شاره‌وانی و گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزار، ناوخۆ‌و ئاسایش ئەنجوومەنە خۆجێیەکان) پێشوازییان لێكرا.
له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه له‌هۆڵی په‌ناگیری له‌ته‌لارى په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو، شاندی میوان یاداشتێكیان ئاراسته‌ی سه‌رۆكی لیژنه‌كانى په‌رله‌مان كرد‌و تیایدا باسیان له‌گرنگی و پێویستیی پاراستنی ژینگه كردووه‌و ئاماژه‌یان به‌مه‌ترسییه‌كانی تێكچوونی ژینگه‌ی سه‌ر سنووره‌كان كردووه كه‌ئێستا به‌هۆی بۆردوومانه‌كانی وڵاتی توركیا‌و دروستكردنی گرفت بۆ ئاوى زێی بچووك و ده‌ربه‌ندیخان به‌هۆی گرتنه‌وه‌ی ئاوه‌وه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه له‌ئارادایه‌و داوایانكرد كاری جدی و هه‌نگاوی گرنگ بنرێت و به‌زووترین كات چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفته ژینگه‌یی و سیاسییانه بكرێت.
له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكایه‌تیی لیژنه‌كانی په‌رله‌مان وێڕای ئیدانه‌كردنی هه‌موو هێرش و په‌لاماردانێك بۆ سه‌ر خاك و ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، پشتگیریی ته‌واوی خۆیان بۆ یاداشته‌كه‌یان ده‌ربڕی و دڵنیاییاندا كه‌سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و فراكسیۆنه جیاوازه‌كان قسه‌یان له‌مباره‌یه‌وه كردووه‌و پێشنیاز كراوه له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا له‌دانیشتنێكی په‌رله‌ماندا ئه‌م بابه‌ته گفتوگۆ بكرێت و بڕیاری پێویستی له‌باره‌وه بدرێت.