د.هێمن هه‌ورامی پێشوازیی له‌كونسوڵی ژاپۆن له‌هه‌رێمی كوردستان كرد
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2021/6/2، د.هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له ئاراكاوا میكیهێرۆ كونسوڵی ژاپۆن له‌هه‌رێمی كوردستان كرد.
له‌دیدارێكدا د.هێمن هه‌ورامی وێڕای پیرۆزباییكردن له‌كونسوڵی ژاپۆن به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك كونسوڵی وڵاته‌كه‌ی له‌هه‌رێمی كوردستان، دوا پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ئێستاى هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ی خسته‌ڕوو و جه‌ختیشی له‌سه‌ر به‌هێزبوونی زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی ژاپۆن كرده‌وه، هیوای خواست به‌ڕێزیان وه‌ك كونسوڵی نوێی وڵاته‌كه‌ی له‌هه‌رێم، رۆڵی خۆی بگێڕێت له‌و بواره‌دا.
جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان پوخته‌یه‌كیشی سه‌باره‌ت به‌شێوازو كاره‌كانی په‌رله‌مان له‌چوارچێوه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ‌و خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ها ئاماژه‌شی به‌گفتوگۆكانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراقى له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه‌ی 2021و پرسی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق كرد.
لای خۆیه‌وه ئاراكاوا میكیهیرۆ كونسوڵی ژاپۆن له‌هه‌رێمی كوردستان، وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵیی خۆی به‌سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رسامیی خۆی به‌و ئاسایش و سه‌قامگیری و پێشكه‌وتنانه‌ى هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا ده‌ربڕی به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی تری عێراقدا، هه‌روه‌ها ئاماده‌یی خۆشى بۆ زیاتر فراوانبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا ده‌ربڕی.