د.هێمن هه‌ورامی پێشوازیی له شاندێكی ڕێكخراوی هارتلاند ئه‌ڵایه‌نسی نێوده‌وڵه‌تی كرد
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2021/6/16، د.هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی كرد له شاندێكی ڕێكخراوی هارتلاند ئه‌ڵایه‌نسی نێوده‌وڵه‌تی به‌سه‌رۆكایه‌تیی خاتوو سوریتا ساندۆشام به‌ڕێوه‌به‌رى جێبه‌جێكار له‌ڕێكخراوه‌كه.
له‌دیدارێكدا د.هێمن هه‌ورامی رۆڵ و كاره‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه‌ی به‌رزنرخاند كه له‌ماوه‌ى ڕابردوودا به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ لیژنه‌كانی په‌رله‌مان، چه‌ندین كارى گرنگیان ئه‌نجامداوه له‌ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌و پێشنیازه‌یاساو چه‌ندین بازنه‌ی گفتوگۆ‌و خولی ڕاهێنان و وۆركشۆپیان بۆ ئه‌ندامانى په‌رله‌مان و ڕاوێژكاران سه‌باره‌ت به‌یاساو بنه‌ما نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی تایبه‌ت به‌مافه‌كانی مرۆڤ كردۆته‌وه‌و داواشیلێكردن به‌رده‌وامبن له‌هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ لیژنه‌كان و سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ئه‌و كارانه.
ڕاشیگه‌یاند: "كارى له‌پێشینه‌ی ئێستای په‌رله‌مان كاركردنه له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای دادگای تاوانكاریی تایبه‌تمه‌ند به‌تاوانه‌كانی داعش و پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ى هه‌رێم و نوسینه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان".
لای خۆیانه‌وه شاندی ڕێكخراوی هارتلاند ئه‌ڵایه‌نسی نێوده‌وڵه‌تی، ئاماده‌یی ته‌واوی خۆیان نیشاندا بۆ هه‌موو جۆره هاوكارى و هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانى كوردستان و كردنه‌وه‌ی هه‌ر جۆره خول و ڕاهێنان و وۆركشۆپێك كه‌پێویست بێت.