Skip to the content
Menu

د.هێمن هه‌ورامی پێشوازیی له‌شاندێكی په‌یمانگه‌ی یاسای نێوده‌ڵه‌تی و مافه‌كانی مرۆڤ كرد

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2021/6/14، د.هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی كرد له‌شاندێكی په‌یمانگه‌ی یاساى نێوده‌ڵه‌تی و مافه‌كانی مرۆڤ كه‌پێكهاتبوو له‌ ڕۆبن گاری سه‌رۆكی په‌یمانگه‌كه‌و ولیه‌م سبینس به‌ڕێوه‌به‌رى جێبه‌جێكارو نه‌جم خه‌فاجی به‌ڕێوه‌به‌رى نوسینگه‌ی عێراقى په‌یمانگه‌كه‌.
له‌ دیدارێكدا ئه‌و پڕۆژه‌و پێشنیازه‌یاسایانه‌ی كه‌ڕه‌هه‌ندێكی یاساییان تێدایه‌ له‌چوارچێوه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و شێوازو میكانزمی چۆنیه‌تیی ڕێكخستنه‌وه‌ی یاساكان و هه‌ماهه‌نگیی زیاتری نێوان لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ندی په‌رله‌مان و په‌یمانگه‌كه‌ تاووتوێ كرا.
هه‌ر له‌دیداركه‌دا د.هێمن هه‌ورامی باسی له‌هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان كرد بۆ نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوورو قۆناغه‌كانی پێشووتری ڕه‌شنووسی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ په‌رله‌مانی كوردستان ڕژده‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌هه‌رێمی كوردستان ببێته‌ خاوه‌نی ده‌ستوورى خۆی.
هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بیروڕا سه‌باره‌ت به‌و یاساو پڕۆژه‌و پێشنیازه‌یاسایانه‌ی كه‌ له‌په‌رله‌مان ده‌رچوون و ئه‌وانه‌شی كه‌خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌میان بۆ كراوه‌ ئالوگۆڕكراو شاندی میوان ئاماده‌یی خۆیان بۆ هه‌موو جۆره‌ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگییه‌گ له‌گه‌ڵ لیژنه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كانی په‌رله‌مان ده‌ربڕی.