لیژنە ھاوبەشەکانی پەرلەمان دواین ڕاپۆڕتی ڕاسپاردەی ئامادەکراو ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەکەن
ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/6/9، لیژنە ھاوبەشەكانی پەرلەمان، ڕاسپێردراو بۆ ئاماده‌كردنی ڕاسپارده‌كانیان سه‌باره‌ت به‌بابەتی ھەڵکشانی ڕووداوەکانی توندوتیژی و کوشتن، بەتایبەت کوشتنی ئافرەت، كەپێکھاتبوو له لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌مافی ئافره‌ت، نوێنەرایەتیی ژماره‌یه‌ك لەسەرۆك لیژنەكان و ژماره‌یه‌ك له‌ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەی ناوخۆ‌و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان، لیژنەی رۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوان، لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئاینی، لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن له‌مافی مرۆڤ، بەسەرپەرشتیی له‌نجه دزه‌یى سەرۆکی لیژنەی داکۆکیکردن لەمافی ئافرەت، له‌هۆڵی په‌ناگیرى له‌ته‌لارى په‌رله‌مان کۆبووەوە.
کۆبوونەوەکە لەسەر بنەمای دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان سه‌باره‌ت به‌بابەتی (ھەڵکشانی ڕووداوەکانی توندوتیژی و کوشتن، بەتایبەت کوشتنی ئافرەت) ئه‌نجامدرا، کە لەدانیشتنی ژماره (14)ى ئاسایی ڕۆژی 2021/5/25 به‌ڕێوه‌چوو، له‌کۆبوونەوەکەدا دوای گڤتوگۆکردن و پێداچوونەوەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەكه‌ی پەرلەمان، ئامادەبووان ڕاپۆرتی ڕاسپاردەکانی چارەسەری ئەو کێشانەیان ئامادەکرد به‌مه‌به‌ستی بەرزکردنەوەی بۆ دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و لەڕێگەی بەڕێزیانیشەوە بۆ سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ھەماھەنگی و کارکردن لەپێناو چارەسەرکردنی ئەو کێشانە.