لیژنەی داکۆکیکردن لەمافی ئافرەت کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا
ئەمڕۆ دووشەممە 2021/6/7، لیژنەی داکۆکیکردن لەمافی ئافرەت، بهسهرپهرشتیى لەنجە دزەیی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگرى سهرۆكی لیژنهو ژمارهیهك لهئەندامان و راوێژکاری لیژنەكه، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
لەکۆبوونەوەکەدا بڕیار لەسەر بەردەوامیی کۆبوونەوەکانی لیژنە ھاوبەشەکانی پەرلەمانی کوردستان درا سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی (ھەڵکشانی ڕووداوەکانی توندوتیژی و کوشتن و بەتایبەت کوشتنی ئافرەت)، کە لەو ماوەیەدا زیادی کردوودە، لەسەر بنەمای ئەنجامی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان لە 2021/5/25، بۆ هەمان مەبەست بەئامادەبوونی لایەنە پەیوەندیدارەکان لەحکومەتی هەرێمی کوردستان، لەلایەن لیژنە هاوبەشەکان ڕاسپاردەکان سهبارهت بەم بابەتانە پێشکەش بەسەرۆکایەتیی پەرلەمان دەكرێت.
لەکۆتایی کۆبوونەوەکەشدا بریار لەسەر پێداچوونەوەو دابەشکردنەوەی پلانی لیژنە بۆ ماوەی داھاتوو درا بەمەبەستی جێبەجێکردنی بەرنامەو کارەکانی.