لیژنەی داکۆکیکردن لەمافی ئافرەت کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا
ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 2021/6/30، لیژنەی داکۆکیکردن لەمافی ئافرەت، بەسەرپەرشتیی لەنجە دزەیی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیارده‌رو ئەندامان و راوێژکارانی لیژنەكه، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
تەوەری یەکەمی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بەدانانی بەرنامە بۆ کۆبوونەوەیەکی فراوان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان به‌كاروبارى لیژنەكه لەوەزارەت و دامودەزگاکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بەمەبەستی تاووتوێكردنی ئه‌و کێشانه‌ی كه‌ڕووبەڕوویان ده‌بێته‌وه له‌كاتی ڕاییكردنی كاروباره‌كانیان، چۆن لەڕووی یاسادانان لیژنه‌كه دەتوانێ ھاوکاریان بێت لەچارەسەرکردنیان چ لەڕووی یاسادانان یان بەدواداچووندا بێت.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بەرنامە دانرا بۆ سەردانیكردنی پارێزگاکانی دھۆك سلێمانی.