لیژنهی ئهوقاف و كاروبارى ئاینی چهند پرسێكی گرنگی تاووتوێكرد
بەمەبەستی تاووتوێكردنی چەند پرسێكی تایبەت بەكاری لیژنەكە، ئەمڕۆ دووشەممە 2021/6/14، لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی، بەسەرپەرشتیی د.هەورامان گەچێنەیی سەرۆكی لیژنەو ئامادەبوونی جێگرى سهرۆكی لیژنهو بڕیاردەرو ئەندامان و ڕاوێژكارانی لیژنەكه كۆبوونهوەی ئاسایی خۆی ئهنجامدا.
سەرەتای كۆبوونەوەكە خوێندنەوە بۆ سەرجەم ئەو نوسراو و یاداشتانە كرا كەئاڕاستەی لیژنەكه كرابوون، دوای گفتوگۆكردن و گۆڕینەوەی بیروڕای ئەندامان، ئەوانەی پێویستییان بهوەڵامدانەوە ههبوو وهڵامدرانهوه، ئەوانهی تریش ئاڕاستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان كران بهمهبهستی ئاراستەكردنیان بۆ لایەنە پەیوەندیدارەكان.
لەبەشێكی دیكهی كۆبوونەوەكەدا كه عهباس صالح عبدالعزیز بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرە لەوەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی بەوەكالەت ئامادەیبوو، باس لەپرۆسەی حەجی ئەمساڵ كرا كەبەپێی دوایین بڕیاری وەزارهتی حهج و عومرهی سعودیه بههۆی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێوه ئهمساڵ بۆ ئهنجامدانی فهریزهی حهج 60 ههزار كهس لهناوخۆی سعودیه قبوڵ دهكات و لهدهرهوهش كهس وهرناگرێت.، بۆیە ئەمساڵیش وەك سالی ڕابردوو ھیچ كەسێك لەھەرێمی كوردستان فەریزەی حەج ئەنجام نادات.
ھەر لەكۆبوونەوەكەدا باس لەپێشنیازی یەكێتیی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی كوردستان كرا سەبارەت بەپێگەی ئاین لەدەستووری ھەرێمی كوردستاندا، بۆ ئەمەش بەپێویست زانرا زیاتر ھەماھەنگی لەگەڵ یەكێتیی زانایان و ناوەندو دامەزراوە ئاینییەكان بكرێت لەپێناو گفتوگۆكردنى زیاتر لەسەر پرسەكە بهوپێیهی كهدەستوور بۆ ھەموو خەڵكی كوردستانە بەبێ جیاوازیی ئاین و نەتەوە، بۆیەش دەبێت بەجۆرێك بێت كەھەموو ڕەنگە جیاوازەكان لەخۆ بگرێت و ڕەنگدانەوەی ویست و خواستی كوردستانیان بێت و ڕێز لەھەموو ئاین و نەتەوەیهك بگرێت.
لەكۆتایی كۆبوونهوهكهشدا لیژنە داواكاری و پێشنیازی كۆمەڵەی قورئانخوێنانی كوردستانی سەبارەت بەكردنەوەی ھۆڵی بۆنەكان بۆ بەڕێوەچوونی پرسەو مەڕاسیمی مهولود خوێندنەوە بەپێی ڕێكارە تەندروستییەكان تاووتوێ كرد، بۆ ئەمەش بەپێویست زانرا ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی و وەزارەتی تەندروستی بكرێت.