لیژنەی دەستپاکی چهند پرسێكی گرنگى تاووتوێ كرد
بەمەبەستی تاووتوێكردنی چەند پرسێکی گرنگی پهیوهست بهكارى لیژنەكه، نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/6/16، لیژنەی دەستپاکی، بەسەرپەرشتیی شیرین ئەمین سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگرى سهرۆكی لیژنهو ژمارهیهك له ئەندامانى و ڕاوێژکارانی لیژنەكه کۆبووەوە.
له سەرەتای کۆبوونەوەکەیدا لیژنهكه پێشوازیی لە ئهحمهد سهعید لێکۆڵەری دەستەی دەستپاکی لەفەرمانگەی لێکۆڵینەوەی ھەولێر کرد كه بۆ قسهكردن لەسەر پرسی ناردنەدەرەوەی بڕی ٦ ملیار یۆرۆ بوو لەلایەن گرووپی ئابووری لاند کەدۆسییەکە لەلایەن لیژنەكهوە ئاراستەی دەستەی دەستپاکی کرابوو.
لەتەوەری دووەمی کۆبوونەوەکەدا وەڵامی ئەو نووسراو و راپۆرت و دۆسیانه درایهوه كه لەلایەن ڕێکخراوی چەلەنگ ئاراستەی لیژنەكه کرابوون و بەدهنگی زۆرینەی ئهندامانى لیژنەكه بڕیاردرا دۆسییەکان ئاراستەی لیژنەی پەیوەندیدار لەپەرلەمانی کوردستان بکرێن بەمەبەستی بەدواداچوونیان.