لیژنەی کاروباری پەرلەمان و سکاڵا کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیی ئەنجامدا
ئەمڕۆ چوارشەممه 2021/6/16، لیژنەی کاروباری پەرلەمان و سکاڵا، بەسەرپەرشتیی د.ئیسماعیل سگیری سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگرى سهرۆكی لیژنهو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیی ئەنجامدا.
لەکۆبوونەوەکەدا چەند پرسێکی گرنگ گفتوگۆیان لهسهر کرا، لهوانه دواکەوتنی کردنەوەی نوسینگەکانی پهرلهمان له ئامێدی و گەرمیان و نەھاتنی ڕاپۆرتی وردبینیی دارایی ساڵی ٢٠٢٠ بۆ لیژنەکە، ههروهها پێداچوونەوەی گرێبەستی کۆمپانیایی جیھان لەگەڵ پەرلەمان، بەرزکردنەوەی پلەی فەرمانبەران.
دوای گفتوگۆكردنی ئهو پرسانه بڕیاردرا بکرێن بەنووسراو و ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بکرێن.