لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن لەمافی مرۆڤ گرتووخانەكان بەسەر دەكاتەوە
بەمەبەستی ئامادەكردنی ڕاپۆرتی كۆتایی ڕەشنووسی هەمواری یاسای ژمارە 22، ئەمڕۆ دووشەممە 2021/6/7، لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن لەمافی مرۆڤ، بەسەرپەرشتیی ڕۆمیۆ هەكاری سەرۆكی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی لیژنەو بڕیاردەرو ئەندامان و ڕاوێژكارانی لیژنەكە، كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
سەرەتای كۆبوونەوەكە ئەو نوسراو و سكاڵایانەی لەلایەن هاووڵاتییانەوە ئاڕاستەی لیژنەكە كرابوون، تاووتوێكران بۆ بەدواداچوونیان لەلایەنی پەیوەندیدار.
هەر لەكۆبوونەوەكەدا ئامادەكردنی راپۆرتی كۆتایی ڕەشنووسی هەمواری یاسای ژمارە 22ی ساڵی 2011، تایبەت بەماف و ئیمتیازاتی كەمئەندامان و خاوەن پێداویستیی تایبەت كراو ئاڕاستەی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان كرا.
لەكۆتایی كۆبوونەوەكەشدا لیژنە بڕیاریدا ئەو لیژنە لاوەكییانەی كه پێكیهێناوە، لەم هەفتەیەدا سەردانی مەیدانیی بەڕێوەبەرایەتییەكانی چاكسازیی گەوران و ژنان و نەوجەوانان و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی كۆمەڵایەتی لهههرێمی كوردستان بكهن.