Skip to the content
Menu

شاندێكی لیژنه‌ی كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكیكردن له‌مافی مرۆڤ سه‌ردانی پارێزگاى سلێمانی ده‌كات

ڕِۆژی سێشەممە‌ 2021/6/15، شاندێكى لیژنه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و داكۆكیكردن له‌مافى مرۆڤ، به‌سه‌رۆكایه‌تیى بەدریە ئیسماعیل بڕیاردەری لیژنه‌و ئه‌ندامیه‌تیى هه‌ریه‌ك له‌ شادی نەوزاد، مه‌م ئه‌سكه‌نده‌ر، شیرین یونس، ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌، سه‌ردانى چاكسازیى ئافره‌تان و نه‌وجه‌وانانى لەپارێزگای سلێمانی كردو له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رو ستافى ناو چاكسازییه‌كان كۆبووه‌وه‌و باسیان له‌سه‌رجه‌م ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ كرد كه‌تایبه‌تن به‌سزادراوان و كه‌موكوڕیى ئیداریى ناو چاكسازییه‌كان.
پاشان سه‌ردانى ناو هۆڵه‌كانى سزادراوانیان كرد بۆئه‌وه‌ى له‌نزیكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سزادراوان قسه‌ بكه‌ن و گوێیان له‌كێشه‌و گرفته‌كانیان بێت، تابتوانن وه‌ك په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار هاوكاربن له‌چاره‌سه‌ركردنیان.
دواتر شاندى لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان سه‌ردانى چاكسازیى گه‌ورانى سلێمانى كردو له‌لایه‌ن بەڕیز سۆران باجەلان بەڕێوبەری چاکسازییه‌كه‌ پێشوازییه‌كى گه‌رمی لێكراو له‌دیدارێكدا باس له‌بارودۆخى سزادراوانى ناو چاكسازییه‌كه‌ به‌گشتى كراو پاشان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى سه‌رجه‌م به‌شه‌كانى به‌ماده‌ سزادراوه‌كانى ناو چاكسازییه‌كه‌ كۆبووه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ى له‌نزیكه‌وه‌ گوێیان له‌كێشه‌و گرفت و داواكارییه‌كانیان بێت، نوێنه‌رى سزادراوان باسیان له‌بارودۆخى ناو چاكسازییه‌كه‌ كردو هه‌ندێ داواكاریشیان خسته‌ به‌رده‌م شانده‌كه‌ى په‌رله‌مان و ئه‌وانیش له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ داواكارییه‌كانیان لێوه‌رگرتن بۆئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار باسى بكه‌ن و هه‌وڵى هاوكاریكردنیان بده‌ن