Skip to the content
Menu

لیژنەی پێشمەرگە گفتوگۆ لەسەر ئەنجامی سەردانەکانی بۆ ناوچە سنوورییەکان و میحوەرەکانی پێشمەرگەی تاووتوێ کرد

وێنه‌: ئه‌رشیف

دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ 2021/6/13، سه‌عات ۹ی شەو لیژنەی کاروباری پێشمەرگە، بەشێوەی ڤیدیۆ کۆنفڕانس کۆبووەوە.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ئەنجامی سەردانی لیژنەكه‌ لەگەڵ لیژنەی هاوبەشی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ناوچە سنوورییەکان كرا كه‌ بۆ به‌دواچوون و له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌زەرەرو زیانەکانى شەڕى تورکیاو پەکەکە بۆ سەر گۆندەکان و هێزەکانی پێشمەرگەو ئامادەکردنی راپۆرت له‌وباره‌یه‌وه‌ ئه‌نجام درابوو.
له‌ تەوەرێكی دیكه‌ی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەسەر سەردانی میحوەرەکانی پێشمەرکە بۆ بەدواداچوون لەسەر بارودۆخی گشتیی میحوەرەکان و هێزەکانی پێشمەرگەو زانینی کێشەو داواکارییەکانیان و بڕیاردرا لەماوەیەکی نزیکدا بانگهێشتی بەرپرسانی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە بکرێت بۆ گفتوگۆ کردن لەسەر کێشەو گرفتەکانی هێزەکانی پێشمەرگە.