Skip to the content
Menu

لیژنه‌ی یاسایى ڕاپۆرت له‌سه‌ر پێشنیازەیاسای ڕێکخستنی ئامێرەکانی چاودێری ئاماده‌ ده‌كات

ئەمڕۆ دووشەممە 2021/6/7، لیژنەی کاروباری یاسایی، بەسەرپەرشتیی د.بژار کۆچەر سەرۆکی لیژنەو ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیاڕدەرو ژماره‌یه‌ك لەئەندامان و ِڕاوێژکارانی لیژنەكه‌ کۆبوونەوەی ئاسایى خۆی ئەنجامدا.
تەوەرى یەکه‌می کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بەئامادەکردنی ڕاپۆرت سەبارەت بەپێشنیازەیاسای ڕێکخستنی ئامێرەکانی چاودێری لەھەرێمی کوردستان، بەمەبەستی خوێندنەوەی دووەمى.
له‌ تەوەرەی دووه‌مى کۆبوونەوەکەدا تاووتوێی کۆمەڵە پێشنیازه‌یاساو بڕیاری نوێ کران لەلایەن ئەندامان و راوێژکارانه‌وه‌ ھەڵسەنگاندنیان بۆ کرا.