لیژنهی یاسایی پڕۆژهیاسای ھەمواری یەکەمی یاسای ماف و ئیمتیازاتی کەمئەندام و خاوەن پێداویستیی تایبەت تاووتوێ دهكات
ڕۆژی سێشەممە 2021/6/8، لیژنەی کاروباری یاسایی، بەسەرپەرشتیی د.بژار کۆچەر سەرۆکی لیژنەو ئامادهبوونی جێگری سەرۆكى لیژنەو ژمارهیهك لەئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بەداڕشتنەوەو پێداچوونەوەی دەستووری و یاسایی بۆ ڕاپۆرتی لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و داکۆکیکردن لەمافی مرۆڤ، تایبەت بەپڕۆژهیاسای ھەمواری یەکەمی یاسای ژمارە ٢٢ی ساڵی ٢٠١١ی ماف و ئیمتیازاتی کەمئەندام و خاوەن پێداویستیی تایبەت لەھەرێمی کوردستان-عێراق.
لەکۆبوونەوەکە ھەڵسەنگاندن بۆ ٤ مادەی پڕۆژەیاساکە کرا، بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە درێژە بەکۆبوونەوەکە بدرێ بەمەبەستی تەواوکردن و ئامادەکردنی پڕۆژەیاساکە.