لیژنه‌ی یاسایی ڕاپۆرت له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بەرکارکردن و ھەمواری یاسای وەبەرھێنانی پیشەسازی ئاماده ده‌كات
![](/media/9139/kurdistan_parliament_lyasaye.jpg?anchor=center&mode=crop&width=800&height=600&rnd=132682428280000000)
ئەمڕۆ سێشەممە 2021/6/15، لیژنەی کاروباری یاسایی، بەسەرپەرشتیی د.بژار کۆچەر سەرۆکی لیژنەو ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامان و ڕاوێژکارانى لیژنەكه، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بهگفتوگۆكردنى پڕۆژه‌یاسای بەرکارکردن و ھەمواری یاسای وەبەرھێنانی پیشەسازی ھەردوو کەرتی تایبەت و تێکەڵاو، ژمارە 20ی ساڵی 1998ی ھەموارکراو لەھەرێمی کوردستان-عێراق و ھەرسێ ھەمواری یاساکەو گونجاندنیان لەگەڵ پڕۆژەیاسای حکومەت سەبارەت بەھەموارکردنی ئەو یاسایانە.
دوای گفتوگۆکردن لەسەر مادەو بڕگەکانی یاساکە، لیژنه‌كه ڕاپۆرتی خۆی ئامادەکرد بۆئەوەی ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی بكات و بخرێته به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان تاخوێندنەوەی دووەمى بۆ بكرێت.