Skip to the content
Menu

لیژنه‌ی یاسایی ڕاپۆرتى خۆى له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بەرکارکردن و ھەمواری یاسای وەبەرھێنانی پیشەسازی ئاماده‌كرد

به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتی لیژنه‌كه‌ سه‌باره‌ت به‌پڕۆژه‌یاسای بەرکارکردن و ھەمواری یاسای وەبەرھێنانی پیشەسازی ھەردوو کەرتی تایبەت و تێکەڵاو، ژمارە 20ی ساڵی 1998ی ھەموارکراو لەھەرێمی کوردستان-عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە 2021/6/21، لیژنەی کاروباری یاسایی، بەسەرپەرشتیی د.بژار کۆچەر سەرۆکی لیژنەو ئاماده‌بوونی جێگری سەرۆكى لیژنەو بڕیاردەرو ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانى و ڕاوێژکارانى لیژنەكه‌، کۆبووەوە..
لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆی زیاترو پێداچوونەوە به‌ماده‌و بڕگه‌كانى پڕۆژه‌یاساكه‌و هەرسێ ھەمواری یاساکە کرا.
دوای گفتوگۆکردنى چڕوپڕ لیژنەكه‌ ڕاپۆرتی تایبەت بەپرۆژەیاساکەى ئامادەکردو بڕیارە بەیانی ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بکرێت به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ڕێكاره‌ یاساییه‌كانی.