لیژنه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵ تیمی هه‌ردوو ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی یونیتاد و یه‌زدا كۆبووه‌وه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2021/6/16، لیژنه‌ی كاروباری یاسایی، به‌سه‌رپه‌رشتیی د.بژار كۆچه‌ر سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه، پێشوازیى له‌تیمی هه‌ردوو ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی ( یونیتاد) و (یه‌زدا) كرد.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌تایبه‌ت بوو به‌گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای دادگای تاوانكاریی تایبه‌تمه‌ند به‌تاوانه‌كانی داعش له‌هه‌رێمی كوردستان، سه‌ره‌تا د.بژار كۆچه‌ر سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی به‌ناوی خۆی و ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌وه به‌خێرهاتنی خاتوو ناتیا نه‌ڤرۆڤس داكۆكیكاری یاسایی ڕێكخراوی یه‌زدا ( YAZDA) و كریستۆڤه‌ر گۆسنێڵ گه‌وره ڕاوێژكاری تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان (UNITAD) كرد‌و خۆشحاڵیی خۆی ده‌ربڕی بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌و پرسه گرنگه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه پڕۆژه‌یاساكه خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كراوه‌و په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ناردنی پڕۆژه‌یاساكه بۆ په‌رله‌مان هه‌نگاوی جدیی گرتۆته‌به‌ر به‌مه‌به‌ستی كاركردن و داڕشتنه‌وه‌ی، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌خزمه‌ت به‌هه‌موو قوربانییان و ڕزگاربووانی ده‌ست ڕێكخراوی داعش بكات وه له‌ڕووی یاسایی هه‌موو ئه‌و ڕێكارانه بگیرێنه‌به‌ر كه‌پێویستن بۆ به‌سزاگه‌یاندنی تاوانباران، له‌مباره‌یه‌وه ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و لیژنه‌ی یاسایی به‌مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌یان سازكردووه له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و نوێنه‌رو كونسوڵه‌كانی ده‌وڵه‌تانی بیانی له‌هه‌رێمی كوردستان، بۆ زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاساكه بیروڕاو سه‌رنجی پسپۆڕان و مامۆستایانی زانكۆ وه‌رگیراوه".
له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا، سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی، دوای ئه‌وه‌ی شرۆڤه‌ی چه‌ندین ماده‌و بڕگه‌كانی پڕۆژه‌یاساكه‌ی كرد بۆ نوێنه‌رانی هه‌ردوو ڕێكخراوه‌كه‌و تیمی یاوه‌ریان، تیشكی خسته‌سه‌ر گرنگیی هه‌ماهه‌نگیی ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌به‌ده‌ستهێنانی پاڵپشتییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بۆ دامه‌زراندنی دادگای تایبه‌تمه‌ند به‌تاوانه‌كانی داعش.
لای خۆیانه‌وه هه‌ریه‌ك له‌خاتوو ناتیا نه‌ڤرۆڤس و كریستۆڤه‌ر گۆسنێڵ، جگه له‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانیان به‌رزنرخاند سه‌باره‌ت به‌پرۆژه‌یاساكه، ئاماده‌باشیی خۆیان نیشاندا له‌چه‌ند ڕووێكه‌وه بۆئه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگ بن له‌گه‌ل په‌رله‌مانی كوردستان له‌م بواره‌دا، جه‌ختییان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه‌پێویسته ئازار‌و مه‌ینه‌تییه‌كانی ڕزگاربووانی ده‌ستی داعش تێهه‌ڵكێشی پڕۆژه‌یاساكه بكرێن و جگه له‌ڕووه یاساییه‌كه، لایه‌نی مرۆڤایه‌تیش له‌به‌رچاو بگیرێت.