Skip to the content
Menu

لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌گه‌ڵ په‌یمانگه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و مافه‌كانی مرۆڤ كۆبووه‌وه‌

به‌مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌مه‌ندكردن و ڕێكخستی زیاتری پێشنیازه‌یاسای پاراستنی به‌ڵگه‌نامه‌و ده‌ستنووس و ئه‌رشیفی نه‌ته‌وه‌یی له‌كوردستان، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2021/6/14، لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان، به‌سه‌رپه‌رشتیی سه‌لمه‌ فاتح سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه‌، پێشوازیی له‌ستافی په‌یمانگه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و مافه‌كانی مرۆڤ كرد .
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌ سه‌رۆكی لیژنه‌ كورته‌باسێكی ده‌رباره‌ی ناوه‌ڕۆك و گرنگیی پێشنیازه‌یاساكه‌و به‌شێك له‌ماده‌و بڕگه‌كانی خسته‌ڕوو، دواتر شاندی میوان ده‌ستخۆشییان له‌و هه‌نگاوه‌ی په‌رله‌مان كرد بۆ ئاماده‌كاریكردن بۆ په‌سه‌ندكردنی ئه‌و پێشنیازه‌یاسایه‌و دووپاتیان كرده‌وه‌ كه‌ له‌وڵاته‌ پێشكه‌وتووه‌كان گرنگییه‌كی زۆر به‌و بواره‌ ده‌درێت و وه‌ك به‌شێك له‌مێژووی گرنگ و كلتووری هه‌ر نه‌ته‌وه‌و وڵاتێك سه‌یر ده‌كرێت، بڕیاردرا كه‌ له‌هه‌ماهه‌نگیی به‌رده‌وامدابن و زانیاری و بۆچوونه‌كانیان ئاڵوگۆڕ بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی پێشنیازه‌یاساكه‌ به‌شێوازێك په‌سه‌ند بكرێت كه‌ له‌گه‌ڵ پێوه‌ره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بگونجێت.