لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی چه‌ند پرسێك تاووتوێ ده‌كات
به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی چه‌ند پرسێكی ته‌ندروستی و ژینگه‌یی، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2021/6/14، لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی و ژینگه‌و مافی به‌كاربه‌ر، به‌سه‌رپه‌رشتیی د.سه‌باح زێباری سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه سه‌رۆكی لیژنه باسی له‌كێشه‌ی كه‌میی ده‌رمانی شێرپه‌نجه كرد له‌هه‌رێمی كوردستان و ڕاشیگه‌یاند: "ڕه‌زامه‌ندی دراوه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كه‌بڕی پاره‌ی ته‌رخانكراو زیاد بكرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه".
له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌و لیژنه لاوه‌كییه‌ی پێكهێنرابوو بۆ به‌دواداچوون و له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون له‌دۆخی سنووری پارێزگای دهۆك كه‌پێشتر باس له‌داربڕین كراوه له‌لایه‌ن وڵاتی توركیا‌و لیژنه لاوه‌كییه‌كه ڕاپۆرتی خۆی ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی لیژنه كرد.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆكرا له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵگه‌و سكاڵایانه‌ی كه له‌لایه‌ن دكتۆره‌یه‌ك ئاراسته‌ی لیژنه‌كه كراوه كه به‌وته‌ی ئه‌و ژماره‌یه‌ك گه‌نده‌ڵی و كه‌موكوڕی هه‌یه له‌به‌رێوبه‌رایه‌تیی ته‌ندروستیی پارێزگای ھەڵەبجە، دوای ڕاوێژ‌و گفتوگۆی ئه‌ندامان بڕیاردرا لیژنه‌یه‌كی لاوه‌كی پێكبهێنرێت بۆ به‌دواداچوون و گه‌یشتن به‌ڕاستییه‌كان و دیاریكردنی لایه‌نی كه‌مته‌رخه‌م و ئه‌نجامدانی رێكاری یاسایی له‌وباره‌یه‌وه.