له‌دیدارى لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕه‌وه‌ندى كوردستانی له‌مه‌ڕ ئالنگارییه‌كان و پێشهاته‌كانى به‌رده‌م هه‌رێم چه‌ند پانێڵێك به‌ڕێوه‌چوو
له‌دیدارى لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕه‌وه‌ندى كوردستانی سه‌باره‌ت به‌ئالنگارییه‌كان و پێشهاته‌كانى به‌رده‌م هه‌رێمی كوردستان، كه‌ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 2021/6/6 له‌ته‌لارى په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو، چه‌ند پانێڵێك ئه‌نجامدرا، له‌پانێڵی یه‌كه‌مدا كه‌تایبه‌ت بوو به "دیالۆگی ستراتیژیی نێوان ئه‌مریكاو عێراق، بایه‌خی بۆ هه‌رێمی كوردستان"، كه‌له‌لایه‌ن به‌ڵێن ئیسماعیل ئه‌ندامى لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕه‌وه‌ندی كوردستانى به‌ڕێوه‌برا، فه‌وزی هه‌ریرى سه‌رۆكی شاندی دانوستانكارى هه‌رێمی كوردستان له‌دیالۆگی ستراتیژیی نێوان ئه‌مریكاو عێراق، تیشكی خسته‌سه‌ر ئامانجه‌كانی سازكردنی ئه‌و دیالۆگه‌و سێكته‌ره‌كانی كه‌گفتوكۆیان له‌باره‌وه كرا‌و گرنگیی دیالۆگه‌كه‌و هه‌روه‌ها باسی له‌و ڕێككه‌وتنانه كرد كه‌له‌نێوان ئه‌مریكاو عێراق له‌سه‌رده‌می جۆرج بوش سه‌رۆكی ئه‌و كاتى ئه‌مریكاو نورى مالیكی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و كاتى عێراق كراون كرد، ئاماژه‌شی به مه‌ترسییه‌كانی داعش له‌سه‌ر قه‌واره‌ى هه‌رێمی كوردستان كرد به‌هۆی ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییه‌ی كه له‌ناوچه دابڕاوه‌كاندا هه‌ن و ڕاشیگه‌یاند: "بۆ یه‌كه‌مجاره هه‌رێم وه‌كو قه‌واره‌ى سیاسیی هه‌رێم به‌شداریى ئه‌و دیالۆگانه ده‌كات، جیاوازییه‌كه لێره‌یه، ئه‌وه‌ش به‌هه‌ماهه‌نگیی ته‌واوى سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئێستاى عێراق به‌ڕێز مسته‌فا كازمی، كه هه‌ردوولا تێگه‌یشتن كه مه‌ترسییه‌كی جدی له‌سه‌ر هه‌رێم هه‌یه به‌هۆی ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییه‌و ناسه‌قامگیرییه‌ی كه له‌عێراقدا هه‌یه، بۆیه بڕیاردرا هه‌رێم وه‌كو قه‌واره‌ی سیاسی به‌شداریى ئه‌و دیالۆگانه بێت".
هه‌روه‌ها باسی له‌كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ى هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق و ئه‌و مه‌ترسییانه كرد كه له‌سه‌ر قه‌واره‌ى هه‌رێم له‌ئه‌گه‌رى كشانه‌وه‌ى یه‌كجاره‌كیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق دروست ده‌بێت و ڕاشیگه‌یاند: "له‌ناو خۆمان وه‌كو قه‌واره وه‌كو هێزه سیاسییه‌كان ئه‌ركێكی سه‌رشانمان، ئه‌و ئه‌ركه ته‌نیا هی حكومه‌ت نییه، حكومه‌ت تاڕاده‌یه‌ك ده‌توانێ خزمه‌تتان بكات، ئه‌بێ خزمه‌تی خۆمان بكه‌ین، ئه‌م ئه‌ركه ته‌نیا هی سه‌رۆكی هه‌رێم نییه، ئه‌بێ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی لایه‌نه سیاسییه‌كانیش هه‌بێت و بڵێن ئه‌گه‌ر حكومه‌ت پێیناكرێ ئه‌وا ئێمه له‌گه‌ڵ حكومه‌ت ده‌یكه‌ین، ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی هه‌رێم پێیناكرێ، ئه‌وا ئێمه له‌گه‌ڵى ده‌یكه‌ین، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان پێیناكرێ ئێمه له‌گه‌ڵى ده‌یكه‌ین، ئێمه ئه‌بێ به‌رژه‌وه‌ندیى خۆمان له‌و چوارچێوه‌یه بپارێزین"، گووتیشی: "ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه ئاوا بڕوا من گه‌شبین نیم، نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ى ئێمه شایسته نین، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه‌ى كه له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌یه له‌زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نییه، توانا‌مان هه‌یه، ئیمكانییاتمان هه‌یه، به‌ڵێ كێشه‌مان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌راورد بكه‌ی وه‌زعی هه‌رێمی كوردستان ئێستا له‌گه‌ڵ پێش بیست ساڵ ئه‌رزو ئاسمانی فه‌رقه، ئێمه زۆر هاتینه پێش، ته‌ماشای شوێنه‌كانی تر‌ى عێراق بكه به‌داخه‌وه زۆر زۆر به‌ره‌و پاش رۆیشتووه، پاره‌یه‌كی زۆریشیان له‌به‌رده‌ست بووه بۆ گه‌شه‌پێدانیان به‌ڵام نه‌یانكردووه، ئێمه هه‌رچۆنێك بووه گه‌یشتینه ئاستێك كه سوپاس بۆ خوا بارودۆخمان له‌زۆر وڵاتانی ناوچه‌كه باشتره".
دواتر له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له‌ئاماده‌بووانه‌وه چه‌ندین سه‌رنج و تێبینی و پرسیار خرانه‌ڕوو و له‌لایه‌ن میوانی دیبه‌یته‌كه‌شه‌وه وه‌ڵامدرانه‌وه.
له‌پانێڵی دووه‌میشدا كه‌بریتی بوو له‌باسكردن له‌هه‌ره‌شه‌و ئالنگكارییه ئه‌منییه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان دوای شه‌ڕى داعش، كه‌له‌لایه‌ن د.یاسین ئه‌بابه‌كر ڕاوێژكارى په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌برا، هه‌ریه‌ك له‌محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود سكرتێری حزبى سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان و د.عوسمان عه‌لی ئه‌كادیمیست و مامۆستای زانكۆ، باسیان له‌هه‌ره‌شه‌و مه‌ترسییه‌كانی هێرشه مووشه‌كییه‌كان بۆ سه‌ر هه‌ێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و شارى هه‌ولێرو جموجۆلى تیرۆریستانی داعش له‌ناوچه دابڕاوه‌كان كرد، سه‌ره‌تا محه‌مه‌دى حاجی مه‌حمود باسی له‌مێژووی شۆڕشه‌كانی گه‌لی كوردستان كرد‌و ڕایگه‌یاند: "میلله‌ته‌كه‌مان له‌ماوه‌ى 23 شۆڕش و ڕاپه‌ڕینی ڕابردوو، خه‌بات و تێكۆشان توانیى له‌دواى گۆڕانكارییه‌كانی دونیا، ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌كێتیی سۆڤیه‌تی پێشوو، یه‌كجه‌مسه‌ریی سیاسی له‌هه‌موو دونیادا، ئه‌وه وایكرد كه له‌وچوارچێوه‌یه‌دا كورد ئه‌و شه‌پۆڵه كه‌به‌ناوی دیموكراتییه‌وه به‌ره‌و ناوچه‌كه هات كوردیشی لێبه‌به‌ش نه‌بێت و كوردیش توانیى له‌و ڕووداوانه سوود وه‌رگرێت"، گووتیشی: "ڕاپه‌ڕینی ئازارى 1991 وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره بوو له‌مێژووی سیاسیی میلله‌ته‌كه‌ماندا، هه‌نگاوێكی گرنگ بوو، هه‌روه‌ها 9ى 4ى 2003-ێش، واته نه‌مانی ڕژێمی عێراق، من پێم وایه ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی گرنگ بوو، چونكه تا بوونی به‌عس و ڕژێمی عێراق هه‌میشه ڕه‌نگه كورد له‌گوێی گۆڕ بووبێت تا ئه‌و كاتانه‌ش، بۆیه من پێم وایه ئه‌و گۆڕانكارییانه گه‌ورانه‌ى له‌ناوچه‌كه‌دا ڕوویاندا كورد توانیى هه‌نگاوه‌كان به‌ئاراسته‌یه‌ك بنێت سوود له‌ڕووداوه گرنگه‌كانی شه‌ڕى عێراق- ئێران، شه‌ڕی كه‌نداو و كۆى ناوچه‌كه‌و هاتنی ئه‌مریكا بۆ ناوچه‌كه، ئه‌وانه هه‌مووی سوودێكی لێوه‌رگرێ".
هه‌روه‌ها باسی له‌كێشه‌و گرفته‌كانی گه‌لى كوردستان له‌گه‌ڵ ڕژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق و ئه‌و عه‌قڵییه‌تانه‌ى كه‌دژایه‌تیی میلله‌ته‌كه‌مان ده‌كه‌ن كرد‌و ئاماژه‌ی به‌و مه‌ترسی و ئالنگارییانه كرد كه‌ڕووبه‌ڕووی هه‌رێمه‌كه‌مان ده‌بنه‌وه‌و جه‌هتی له‌سه‌ر یه‌كڕیزی و یه‌كده‌نگی و یه‌كهه‌ڵوێستیی هێزه سیاسییه‌كان و ڕێكخستنه‌وه‌ى نێو ماڵی كورد كرده‌وه.
پاشان د.عوسمان عه‌لی، باسى له‌هێرشه مووشه‌كییه‌كان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و ئه‌وانه‌ى كه له‌پشت ئه‌و هێرشانه‌ن و هۆكاره‌كان و ئه‌و په‌یامانه‌ی كه له‌پشت ئه‌و رۆلی وڵاتانى ده‌ره‌كى له‌و هیرشانه‌و مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان كرد.
له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له‌ئاماده‌بووانیشه‌وه چه‌ندین سه‌رنج و تێبینی و پرسیار خرانه‌ڕوو و له‌لایه‌ن میوانانی دیبه‌یته‌كه‌شه‌وه وه‌ڵامدرانه‌وه.
لەپانێڵی سێیەمیشدا كه‌بریتی بوو له‌قسه‌كردن له‌سه‌ر چاكسازییه‌كان، حكومه‌تى هه‌رێم ده‌رفه‌ت و ئاسته‌نگه‌كانی، كه له‌لایه‌ن ژیان تاهیر ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕه‌وه‌ندی كوردستانی له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌برا، هه‌ریه‌ك له د.عه‌بدولحه‌كیم خه‌سره‌و بەرپرسی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە حكومەتی هه‌رێمی كوردستان و د.كاوه مه‌حمود سكرتێری لیژنه‌ی مه‌ركه‌زیی حیزبی شیۆعیی كوردستان تێڕوانینی خۆیان سه‌باره‌ت به‌پرۆسه‌ی چاكسازی له‌سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان و ئه‌و ئاسته‌نگ و ئالنگارییانه‌ی كه‌دێنه به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆسه‌یه‌و هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌ت بۆ جێیبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایه و چه‌ندین تێبینی و پێشنیازیشیان بۆ باشتر جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایه‌و ئه‌زموونی هه‌ندێ له‌وڵاتان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و پرسه خسته‌ڕوو.
له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له‌ئاماده‌بووانیشه‌وه چه‌ندین سه‌رنج و تێبینی و پرسیار خرانه‌ڕوو و له‌لایه‌ن میوانانی دیبه‌یته‌كه‌شه‌وه وه‌ڵامدرانه‌وه.
له‌پانێڵی چواره‌میشدا كه‌بریتی بوو له‌باسكردن له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتووى په‌رله‌مانى عێراق و گۆڕانكارییه سیاسییه چاوه‌ڕواننه‌كراوه‌كان، كه‌له‌لایه‌ن چیا حه‌مید ئه‌ندامى لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕه‌وه‌ندی كوردستانی به‌ڕێوه‌برا، هه‌ریه‌ك له د.محه‌مه‌د ئیحسان سیاسه‌تمه‌دارو مامۆستاى زانكۆ و سته‌م كامل مامۆستای زانكۆ تێڕوانینی خۆیان سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق و ئه‌و ئاسته‌نگ و ئالنگارییانه‌ى كه‌دێنه به‌رده‌م به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه له‌عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه دابڕاوه‌كان و مه‌ترسییه‌كانی له‌سه‌ر پۆسته‌كانی كورد له‌به‌غداو ڕێژه‌ی به‌شداربوون و ته‌زویرو ڕۆڵی میلیشیاكان و وڵاتانی ده‌ره‌كی له‌سه‌ر ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئه‌و گۆڕانكارییانه سیاسییانه‌ى كه‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كه ڕووده‌ده‌ن خسته‌ڕوو.
له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له‌ئاماده‌بووانیشه‌وه چه‌ندین سه‌رنج و تێبینی و پرسیار خرانه‌ڕوو و له‌لایه‌ن میوانانی دیبه‌یته‌كه‌شه‌وه وه‌ڵامدرانه‌وه.
له‌پانێڵی پێنجه‌م و كۆتایى دیداره‌كه‌شدا كه‌بریتی بوو له‌قسه‌كردن له‌سه‌ر په‌رش و بڵاویى هێزه سیاسییه‌كان و كاریگه‌ریى له‌سه‌ر پێگه‌و قه‌واره‌ی هه‌رێم، كه له‌لایه‌ن سیروان بابان ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕه‌وه‌ندى كوردستانی به‌ڕێوه ده‌برا، هه‌ریه‌ك له ئه‌بوبه‌كر عه‌لی و د.سه‌باح سوبحى، تێڕوانینی خۆیان سه‌باره‌ت به‌په‌رش و بڵاوی و ناكۆكى و ململانێكانی نێوان هێزو لایه‌ن سیاسییه‌كانی هه‌رێم و كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی ئه‌و په‌رش و بڵاوییه له‌سه‌ر پێگه‌ی قه‌واره‌ى هه‌رێمی كوردستان و جه‌ختییان له‌سه‌ر پێویستیی یه‌كڕیزیه نیشتیمانی و ته‌بایی نێوان هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌پێناو پاراستنی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی هه‌رێمی كوردستان و قه‌واره‌كه‌ی كرده‌وه.
له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له‌ئاماده‌بووانیشه‌وه چه‌ندین سه‌رنج و تێبینی و پرسیار خرانه‌ڕوو و له‌لایه‌ن میوانانی دیبه‌یته‌كه‌شه‌وه وه‌ڵامدرانه‌وه.