په‌رله‌مان و ژماره‌یه‌ك له‌كونسوڵی گشتیی وڵاتانی ئه‌ندام له‌یه‌كێتیی ئه‌وروپا چه‌ند پرسێكی گرنگ تاووتوێ ده‌كه‌ن
به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون و زانینی چه‌ندین بابه‌تێكی گرنگ و هه‌نووكه‌یی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2021/6/22، د.ڕیواز فایق سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان و د.هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌كونسوڵی گشتیی وڵاتانی ئه‌ندام له‌یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌هه‌رێمی كوردستان، كه‌پێكهاتبوو له‌هه‌ریه‌ك له ڤینست گێلامی سه‌رۆكی ئۆفیسی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا، ئۆلیڤێ دیكۆتینی كونسوڵی گشتیی فه‌ره‌نسا، ئیستیڤان ئێمرى كونسوڵی گشتیی هه‌نگاریاو دۆمینیك موسیال كونسوڵی گشتیی پۆله‌نداو ستاڤۆرس كیمیریس كونسوڵی گشتیی یۆنان و سڤین كرا‌و سپێ جێگرى كونسوڵی گشتیی ئه‌ڵمانیای فیدڕال و شاندێكی یاوه‌ریان، له‌سه‌ر داواكاریى خۆیان كۆبوونه‌وه.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و پڕۆژه‌یاسای دامه‌زراندنی دادگای تاوانكاریی تایبه‌تمه‌ند به‌تاوانه‌كانی داعش له‌هه‌رێمی كوردستان و پرۆسه‌ی چاكسازی و چه‌ندین بابه‌تی تری هه‌نووكه‌یی گفتوگۆی چڕ‌وپڕیان له‌سه‌ر كرا.
د.ڕێواز فایق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، باسی له‌گرنگی و پێویستیی بوونی ده‌ستوورێك بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد‌و هه‌نگاوه‌كانی په‌رله‌مانی بۆ نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوورو رێكاره یاساییه‌كانى به‌گوێره‌ی ده‌ستووری عێراق خسته‌ڕوو و ڕاشیگه‌یاند: "سه‌رجه‌م هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆكن له‌سه‌ر بوونی ده‌ستوورێك بۆ هه‌رێمی كوردستان، كه‌تێیدا ماف و ئازادییه‌كان فه‌راهه‌م كرابێت"، ڕاشیگه‌یاند: "ئیستا له‌سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم بۆردێكی ڕاوێژكاریی یاسایی و ده‌ستووری پێكهێنراوه له‌هه‌رسێَ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌و هه‌ماهه‌نگیی زۆرباش له‌نێوانیاندا هه‌یه بۆ ئه‌و پرسه‌و هه‌مووان په‌رۆش و پاڵپشت و هاوكارن و هه‌ماهه‌نگییه‌كی ته‌واو له‌نێوان سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم هه‌یه بۆ ئه‌و پرسه".
هه‌روه‌ها پوخته‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌پڕۆژه‌یاسای دامه‌زراندنی دادگای تاوانكاریی تایبه‌تمه‌ند به‌تاوانه‌كانی داعش له‌هه‌رێمی كوردستان-عێڕاق خسته‌ڕوو و لایه‌نه ئه‌منی و قه‌زائی و یاساییه‌كانی پڕۆژه‌یاساكه‌و ئاڵنگارییه‌كانی به‌رده‌م ئه‌و پرسه هه‌ستیاره‌ى شیكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند: "بۆ ئێمه وه‌رگرتنی دیدو تێڕوانینی وڵاته دۆست و هاوپه‌یمانه‌كانی هه‌رێمى كوردستان گرنگە لەسەر ئەو پڕۆژه‌یاسایه.
دواتر د.هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، باسی له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژارنه‌كانی عێراق و ئاسته‌نگ و به‌ربه‌سته‌كان و شێواز‌و میكانیزمی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌و به‌شداریی كورد له‌پرۆسه‌كه‌دا كرد به‌تایبه‌ت له‌ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ى هه‌رێم و داواشیكرد تیمه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى تایبه‌ت به‌پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كان چاودێریی وردى پرۆسه‌ی هه‌ڵبژردنه‌كه له‌ته‌واوی عێراقدا بكه‌ن.
دواتر باسی له‌پرۆسه‌ی چاكسازی له‌هه‌رێمی كوردستان كرد‌و جه‌ختی له‌پێویستیی ئه‌نجامدانى چاكسازییه‌كی گشتگیر له‌سه‌رجه‌م سێتكته‌ره‌كاندا كرده‌وه‌و ڕاشیكه‌یاند: "له‌ئێستادا هه‌نگاوه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی چاكسازی ده‌ستیپێكردووه‌و پرۆسه‌یه‌كی درێژخایه‌ن و گشتگیر‌و هه‌مه‌لایه‌نه‌یه‌و پێویستیی به‌هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیی هه‌موولایه‌ك هه‌یه".
گووتیشی: "تائێستا دوو راپۆرتى لیژنه‌ی باڵای چاكسازی گه‌یشتۆته په‌رله‌مان و له‌لایه‌ن لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كانى په‌رله‌مانه‌وه، به‌ئاماده‌بوونی لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار له‌حكومه‌ت گفتوگۆ له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی جێبه‌جێكردنی یاساكه ده‌كرێت".
له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه كونسوڵی گشتیی وڵاتانی ئه‌ندام له‌یه‌كێتیی ئه‌وروپاو شاندی یاوه‌ریان، وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵیی قووڵی خۆیان به‌و كۆبوونه‌وه‌یه، تێڕوانین و بیروبۆچوونی خۆیان سه‌باره‌ت به‌و پرسانه‌ی كه‌له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تیشكیان خرایه‌سه‌ر خسته‌ڕوو و ئاماده‌یی خۆیان و وڵاته‌كانیشیان بۆ هه‌موو جۆره هاوكارى و هه‌ماهه‌نگییه‌ك ده‌ربڕی.