Skip to the content
Menu

ڕاگه‌یه‌ندراوێك له‌لیژنه‌ی ناوچه‌كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم

وەکو لیژنەی ناوچەکوردستانییەکانی دەرەوەی ئیداره‌ى هەرێم لەپەرلەمانی کوردستان، هاوخەمیی خۆمان بۆ ئەم بارودۆخە ڕادەگەیەنین کەڕۆژانەو بەشێوەی جیاواز ڕووبەڕووی خوشك و برایانی ئێزدییەکانمان دەبنەوە، ئەمڕۆش زیاتر لە ٥٠٠ خێوەت لەکەمپی شاریا سووتاوە، ئەم رووداوە گرنگی و پێویستیی دانوستانەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عێراقی دووپات دەکاتەوە کەپێویستە پەلە بکرێت لەجێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنەی بۆ شنگال کراوەو ڕەوشی ئەو ناوچەیە لەڕووی ئەمنی و خزمەتگوزارییەوە کاری لەسەر بکرێت، تاوەکو هاووڵاتییانمان بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
لەکۆتاییدا ڕایدەگەیەنین کەدۆخی ناوچەکوردستانییەکان پێویستییان بەئاساییکردنەوەیەو ناکرێ لەوە زیاتر دوابخرێ و هاووڵاتییانمان ببنە قوربانی.
لیژنەی ناوچەکوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم لە پەرلەمانی کوردستان
٤ی حوزەیرانی ۲٠۲۱