سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا
نیگه‌رانیی قووڵی خۆى بۆ ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ى كه‌مپی شاریا ده‌رده‌بڕێت و لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ندی په‌رله‌مانیشى ڕاسپاردووه بۆ به‌دواداچوونی خواست و پێداویستییه‌كانی دانیشتوانی كه‌مپه‌كه
ڕاگه‌یه‌ندراوێك له‌سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه
بەداخێکی قووڵه‌وە هەواڵی ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ى كه‌مپی شاریا-مان بیست، نیگەرانیی قووڵی خۆمان لەچارەنووسی دانیشتوانه‌كه‌ی دەردەبڕین و داواکارین پەلە بکرێت لەئاساییکردنەوەی دۆخی ناوچەکانیان و بتوانن بەئاسوودەیی و سەربەرزی بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
وه‌ك سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان لیژنەی تایبەتمەندی پەرلەمانمان ڕاسپاردووە بۆ بەدواداچوونی خواست و پێداویستییه‌كانی دانیشتووانی زیانلیكه‌وتووی كه‌مپه‌كه كه‌به‌هۆی ئه‌و ڕووداوه‌وه خێوه‌ته‌كانیان سووتاوه‌و زه‌ره‌رو زیانیان به‌ركه‌وتووه، كه‌خۆشبه‌ختانه زیانی گیانیی به‌دواوه نه‌بووه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌كه له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌په‌یوه‌ندیدا ده‌بن بۆ هاوكاریكردنیان و قەرەبووکردنەوەی خێرایان و کەمکردنەوەی خەم و ئازارەکانیان.
کوردانی ئێزدی قوربانییەکی زۆریان داوە، شایستەی ژیانێکی سەربەرزانەو ئاسوودەن، داواکارین هەموو هەوڵێک بۆ کۆتایهێنانی نەهامەتییەکانیان بخرێتە گەڕ.
داوکارین لەلایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێم و عێراق و ڕێکخراوەکانی بەهاناوه‌چوون، پەلە بکەن لەگەیاندنی هاوکارییەکانیان بەزیانلێکەوتووان.
سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان