Skip to the content
Menu

روونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستانه‌وه‌

هەواڵێکی پڕ لەچەواشەکارانە لەهەندێک پەیج و ئەکاونتی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە سەبارەت بەدەستگیرکردنی فەرمانبەرێکی پەرلەمانی کوردستان، بەپێویستی دەزانین ئەو ڕوونکردنەوەیە بۆ ڕای گشتی ڕابگەیه‌نین.
ئەو فەرمانبەرەی کە بەتۆمەتی بەکارهێنانی ماددەهۆشبەرەکان دەستگیرکراوە، فەرمانبەرێکی ئاسایی پەرلەمانی کوردستانەو ساڵی 2013 دامەزراوە لەڕاگەیاندنی پەرلەمان و بەھیچ شێوەیەک پەیوەندیی بەکاری دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان نەبووەو وێنەگری سەرۆک یان جێگر یان سکرتێری پەرلەمان نەبووەو تەنیا فەرمانبەرێکی ئاسایی بووەو ئه‌و فه‌رمانبه‌رێكه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مان و له‌ده‌ره‌وه‌ى كارى وه‌زیفى گیراوه.
دەستگیرکردنی ئەو فەرمانبەرەش بەبڕیاری دادگا دەرخەری ئەو راستییەیە کەیاسا لەسەرووی هەمووانەوەیه‌و پێویستە هەمووان چاوەڕوانی بڕیاری دادگا بین بۆ یەکلاییکردنەوەی ئەو کەیسەو بڕیار لەسەردانی.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڕاگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان
21ى حوزه‌یرانی 2021