Skip to the content
Menu

ڕِێكخراوی یاده‌وه‌ریی ئه‌نفال بۆ داكۆكی له‌مافی ڕزگاربووانی ئه‌نفال یاداشتێك ده‌داته‌ لیژنه‌ی شه‌هیدان

به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی چه‌ند داواكارییه‌ک، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2021/6/21، لیژنه‌ی کاروباری شه‌هیدان و جینۆسایدو زیندانیانی سیاسی، به‌سه‌رپه‌رشتیى سوسن محه‌مه‌د میرخان سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی بڕیارده‌رو ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌، پێشوازیی له‌ستافی ڕێكخراوی یاده‌وه‌ریی ئه‌نفال بۆ داكۆكی له‌مافی ڕزگاربووانی ئه‌نفال كرد.
شاندی میوان یاداشتێكیان ئاراسته‌ی لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان كرد كه‌تێیدا ژماره‌یه‌ك داواكاری خرابووه‌ڕوو، له‌وانه‌ مینحه‌ی مانگانه‌ی ڕزگاربووانی ئه‌نفال هاوتاو هاوشانی مینحه‌ی مانگانه‌ی زیندانییه‌كی سیاسبى لێبكرێت، جێبەجێكردنی یاسای ماف و ئیمتیازاتی زیندانیانی سیاسی و پێدانی شایسته‌ی دارایی مانگانه‌یان و وه‌رگرتنی زه‌وی و چه‌ند داواكارییه‌كی تر.
له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌ پشتیوانیی خۆیان بۆ داواكارییه‌كانیان ده‌ربڕی و ڕایانگه‌یاند: "له‌كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی لیژنه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر یاداشته‌كه‌یان ده‌كه‌ن و داواکارییەکانیان دەگەیەنرێتە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و لایەنی پەیوەندیدار".