شاندێكی لیژنه‌ی كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكیكردن له‌مافی مرۆڤ سه‌ردانی پارێزگاى دهۆك ده‌كات
ڕِۆژی پێنجشه‌ممه 2021/6/10، شاندێكى لیژنه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و داكۆكیكردن له‌مافى مرۆڤ، به‌سه‌رۆكایه‌تیى ڕۆمیۆ هه‌كارى سه‌رۆكی لیژنه‌و ئه‌ندامیه‌تیى هه‌ریه‌ك له گوڵستان باقی سلێمان، مه‌م ئه‌سكه‌نده‌ر، زكرى زێبارى، هیمداد صباح، ئه‌ندامانى لیژنه‌و ڕاوێژكارى لیژنه‌كه، سه‌ردانى پارێزگاى دهۆك-ى كرد.
شانده‌كه سه‌ره‌تا سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى توندوتیژیى دژ به‌ئافره‌تان و خێزانی كرد‌و له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رو ستافى به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه پێشوازییه‌كى گه‌رمی لێكرا، پاشان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رى قه‌زاو ناحیه‌كان و ستافى به‌ڕێوه‌بردنى ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه كۆبووه‌وه.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكیكردن له‌مافی مرۆڤ، باسى له‌مه‌به‌ستى سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ ئه‌و ده‌ڤه‌ره كرد كه‌بۆ له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوونه له‌ڕه‌وشى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌و پارێزگایه‌دا، به‌تایبه‌تى ڕه‌وشى ئافره‌تان، هه‌روه‌ها بۆ ئاشنابوون به‌میكانیزمى ئیشكردن له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌دا، دواتر به‌ڕێوه‌به‌رو ستافى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه، پوخته‌یه‌كیان سه‌باره‌ت به‌كارو چالاكییه‌كان و كێشه‌و گرفته‌كان و ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ى كه‌دێنه پێش كاره‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه بۆ شاندى لیژنه‌كه‌ى په‌رله‌مان باسكرد، بۆئه‌وه‌ى ئه‌وانیش وه‌ك په‌رله‌مان و لیژنه‌ى تایبه‌تمه‌ند به‌دواداچوون بۆ كێشه‌و گیروگرفت و كه‌موكوڕییه‌كانى ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه بكه‌ن له‌گه‌ڵ لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار.
دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیى هاوبه‌شدا، باس له‌ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه بۆ ڕۆژنامه‌نووسان كرا‌و ئه‌ندامانى شاندى لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان ده‌ستخۆشییان له‌ڕۆڵى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه كرد كه له‌ماوه‌ى دامه‌زراندنیدا تاكۆتایی مانگى 5ى ئایارى ساڵى 2021، توانیویانه زۆرترین كێشه‌كانى ئافره‌تان و خێزان له‌لایه‌ن خۆیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن بێئه‌وه‌ى بگاته دادگا‌و ڕاشیانگه‌یاند: "تێبینیكرا به‌پێی داتاكان و زانیارییه‌كانى كه‌پێشكه‌ش به‌ئه‌ندامانى شانده‌كه‌مان كرا، ئه‌مساڵ به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانى رابردووى سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه جیاوازییه‌كى ئه‌رێنى به‌دی كرا، كه‌توانیویانه كارێكى زۆر چاك ئه‌نجام بده‌ن و سه‌ركه‌وتووبن له‌چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كاندا".
ئه‌ندامانى په‌رله‌مان پاڵپشتیى خۆیان بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ده‌ربڕى كه به‌هه‌موولایه‌ك په‌رله‌مان و حكومه‌ت و لایه‌نى قه‌زائى پێكه‌وه بتوانن كه‌موكوڕی و كێشه‌كانى ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌و كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستان كه‌مبكه‌نه‌وه.
دواتر شاندى لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتیى چاودێری و گه‌شه‌پێدانى كۆمه‌ڵایه‌تیی كرد‌و له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانى سه‌ر به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه كۆبووه‌وه بۆئه‌وه‌ى له‌نزیكه‌وه گوێیان له‌كێشه‌و گیروگرفت و كه‌موكوڕی و داواكارییه‌كانیان بێت، سه‌رۆكى شاند باسى له‌مه‌به‌ستى سه‌ردانه‌كه‌یان كرد كه بۆ له‌نزیكه‌وه گوێگرتنه له‌كێشه‌و گرفته‌كان، دواتر به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى چاودێری و گه‌شه‌پێدانى كۆمه‌ڵایه‌تی، باسى له‌كارو چالاكییه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه كرد‌و سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانیش كێشه‌و گرفت و ئه‌و كه‌موكوڕییانه‌یان باسكرد كه‌بوونه‌ته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م ئه‌نجامدانى كاره‌كانیان و ڕایانگه‌یاند:"چاره‌سه‌ركردنى هه‌ندێ له‌و كێشانه‌ى كه‌تایبه‌تن به‌و چین و توێژه كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ى سه‌ر به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مانن، په‌یوه‌ستن به‌كارى په‌رله‌مان و ئه‌ویش به‌ده‌ركردنى یاساى تازه‌و هه‌مواركردنى هه‌ندێ له‌یاسا كۆنه‌كان، هه‌ندێكیشیان پێویستیى به‌هاوكاریى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌یه بۆئه‌وه‌ى بتوانن زیاتر خزمه‌تى خه‌ڵكى هه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌ت بكه‌ن و مافه‌كانیان بپارێزن".
دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیى هاوبه‌شدا له‌لایه‌ن شاندى په‌رله‌مان و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى چاودێری و گه‌شه‌پێدانى كۆمه‌ڵایه‌تی، باس له‌ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه بۆ ڕۆژنامه‌نووسان كرا.
دواتر شاندى لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان سه‌ردانى چاكسازیى گه‌ورانى دهۆك-ى كرد‌و له‌لایه‌ن عه‌میدى مافپه‌روه‌ر محه‌مه‌د حه‌سه‌ن محه‌مه‌د ستافى چاكسازییه‌كه پێشوازییه‌كى گه‌رمی لێكراو له‌دیدارێكدا باس له‌بارودۆخى سزادراوانى ناو چاكسازییه‌كه به‌گشتى كرا‌و پاشان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى سه‌رجه‌م به‌شه‌كانى به‌ماده سزادراوه‌كانى ناو چاكسازییه‌كه كۆبووه‌وه بۆئه‌وه‌ى له‌نزیكه‌وه گوێیان له‌كێشه‌و گرفت و داواكارییه‌كانیان بێت، نوێنه‌رى سزادراوان باسیان له‌بارودۆخى ناو چاكسازییه‌كه كرد‌و هه‌ندێ داواكاریشیان خسته به‌رده‌م شانده‌كه‌ى په‌رله‌مان و ئه‌وانیش له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه داواكارییه‌كانیان لێوه‌رگرتن بۆئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار باسى بكه‌ن و هه‌وڵى هاوكاریكردنیان بده‌ن، پاشان سزادراوان باسیان له‌ئیداره‌ى ناو چاكسازییه‌كه كرد كه به‌شێوه‌یه‌كى زۆر ڕێك‌وپێك و سه‌رده‌میانه‌و به‌پێى ستاندارى جیهانى خزمه‌ت ده‌كرێن.
هه‌ر له‌درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یاندا بۆ پارێزگاى دهۆك، شاندی لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان سه‌ردانى چاكسازیى ئافره‌تان و نه‌وجه‌وانانى پارێزگاكه‌ى كرد‌و له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رو ستافى ناو چاكسازییه‌كان كۆبوونه‌وه‌و باسیان له‌سه‌رجه‌م ئه‌و كێشه‌و گرفتانه كرد كه‌تایبه‌تن به‌سزادراوان و كه‌موكوڕیى ئیداریى ناو چاكسازییه‌كه، پاشان سه‌ردانى ناو هۆڵه‌كانى سزادراوانیان كرد بۆئه‌وه‌ى له‌نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ سزادراوان قسه بكه‌ن و گوێیان له‌كێشه‌و گرفته‌كانیان بێت، بۆئه‌وه‌ى بتوانن وه‌ك په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار هاوكاربن له‌چاره‌سه‌ركردنیان.
له‌كۆتایى سه‌ردانه‌كه‌یدا شانده‌كه سه‌ردانى سه‌نته‌رى نه‌وا (شه‌ڵته‌رى ئافره‌تان)ی كرد، سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رو ستافى ناو سه‌نته‌ره‌كه كۆبووه‌وه‌و باس له‌بارودۆخى ناو سه‌نته‌ره‌كه كرا، پاشان سه‌ردانى هۆڵى ڕاگیراوانى ناو سه‌نته‌ره‌كه كرا‌و له‌نزیكه‌وه چاویان كه‌وت به‌و ئافره‌تانه‌ى كه له‌لایه‌ن كه‌سوكارییانه‌وه هه‌ره‌شه‌ی كوشتن‌یان له‌سه‌ره، بۆیه هانایان بۆ ئه‌و سه‌نته‌ره هێناوه بۆئه‌وه‌ى پارێزگاری‌یان لێبكه‌ن له‌ده‌ستدرێژیكردن له‌سه‌ریان، پاشان ئه‌ندامانى لیژنه‌كه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌ره‌شه‌لێكراوانه قسه‌یان كرد‌و له‌نزیكه‌وه گوێیان له‌كێشه‌و گرفته‌كانیان گرت و به‌ڵێنیان پێدان كه‌هه‌وڵى جدى بده‌ن له‌گه‌ڵ كه‌سوكاریان به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان و له‌كاتێكى نزیكدا بگه‌ڕێنه‌وه نێو كه‌سوكاریان و ژیانێكى ئارام دوور له‌توندوتیژى بژین.