Skip to the content
Menu

شاندێكی لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن لەمافی مرۆڤ سەردانی وەزارتی كار دەكات

بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ چەند پرسێك، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 2021/6/8، شاندێكی لیژنەى كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن لەمافی مرۆڤ، بەسەرۆكایەتیی رۆمیۆ هەكاری سەرۆكی لیژنەو ئه‌ندامیه‌تیی حه‌سیبه‌ گه‌ردى و هیمداد سه‌باح ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌و كامه‌ران محه‌مه‌د ڕاوێژكارى لیژنه‌، سەردانی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستانی كردو لەلایەن كوێستان محەمەد وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتیپێ شوازیی لێكرا.
له‌دیدارێكدا گفتوگۆ لەسەر هەردوو یاسای دەستەبەری كۆمەڵایەتی و پاراستنی خێزان كراو هەردوولا بڕیاریاندا هه‌ماهه‌نگی و كاری زیاتری هاوبەش ئەنجامبدەن.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جەخت لەوە كرایەوە كەدەبێ‌ چاكسازی و خزمەتی زیاتر بكرێت پەیوەست بەكاره‌كانی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی.