سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازیی له‌به‌رپرسی نوسینگه‌ی یۆنامی له‌هه‌ولێر كرد
د.ڕێواز فایق: "نوسینه‌وه‌ى ده‌ستوور پرۆسه‌یه‌كی گرنگه‌و پێویستیی به‌كۆده‌نگیی نیشتمانی و ڕازیبوونی سه‌رجه‌م پێكهاته‌و نه‌ته‌وه‌كانه"
دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2021/6/22، د.ڕێواز فایق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازیی له ڕیكاردۆ ڕۆدرێگس به‌رپرسی نوسینگه‌ی یۆنامی له‌هه‌ولێر كرد.
له‌دیدارێكدا باسی دوایین پێشهات و گۆڕانكارییه سیاسییه‌كانی عێڕاق و كوردستان و هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێڕاق كرا، سه‌رۆكی په‌رله‌مان ڕایگه‌یاند: "هه‌ڵبژاردنی سه‌رتاسه‌ری له‌عێڕاق دۆخێكی سیاسیی جیاوازی هێناوه‌ته كایه‌وه، تازیاتر نزیك ده‌بینه‌وه له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان، ململانێكانیش تۆختر ده‌بنه‌وه، هیواخوازین هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد ئه‌نجام بدرێت، به‌ده‌ر له‌دروستبوونی هیچ ته‌نگژه‌یه‌ك، كه‌تێیدا یاسا سه‌روه‌رو باڵا ده‌ست بێت".
سه‌باره‌ت به‌نوسینه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستانیش، گووتی: "نوسینه‌وه‌ى ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان پرۆسه‌یه‌كی گرنگه، پێویستیی به‌كۆده‌نگیی نیشتمانی و ڕازیبوونی سه‌رجه‌م پێكهاته‌و نه‌ته‌وه‌كانه كه له‌هه‌رێمی كوردستاندا به‌یه‌كه‌وه ده‌ژین، هاوكات پێویسته له‌گه‌ڵ ده‌ستووری عێڕاقدا هیچ هاودژی و نه‌گونجانێك دروست نه‌كات، بۆیه هه‌نگاوه‌كانی پرۆسه‌ی نوسینه‌وه‌ی ڕه‌شنووسی ده‌ستوور به‌وردی به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
دواتر ڕیكاردۆ ڕۆدرێگس به‌رپرسی نوسینگه‌ی یۆنامى له‌هه‌ولێر، سوپاسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كرد بۆ خستنه‌ڕووی تێڕوانینه یاسایی ده‌ستوورییه‌كانی، هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتری بۆ خواست له‌ئه‌ركه‌كانیدا.