سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازیى له‌سه‌رۆك ئه‌نجوومه‌نه‌كانی پارێزگاكانى هه‌ولێرو سلێمانی و دهۆك كرد
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2021/6/30، د.ڕێواز فایق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی د.هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌له‌مان، پێشوازیی له‌سه‌رۆك ئه‌نجوومه‌نه‌كانی پارێزگاكانی هه‌ولێرو سلێمانی و دهۆك كرد.
له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا هه‌رسێ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانیان چه‌ندین گیروگرفتی یاسایی و ئیداری‌یان بۆ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان خسته‌ڕوو و باسی یاسای ژماره (3)ی ساڵی 2009، یاسای پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان-عێڕاق كرد كه له‌ڕووی یاساییه‌وه به‌پێی مادده‌ی (36)، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له‌ژێر چاودێریی په‌رله‌ماندایه‌و داوایانكرد یاساكه هه‌مووار بكرێته‌وه، به‌جۆرێك كه‌كارایی ئه‌نجوومه‌نه‌كان مسۆگه‌ر بكات، هه‌روه‌ها داوای هاوئاهه‌نگیی نێوان لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانیان كرد له‌كاتی به‌سه‌ركردنه‌وه‌و به‌دواداچوونیان بۆ پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان.
لای خۆیانه‌وه هه‌ریه‌ك له‌سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگری سه‌رۆكی په‌له‌مان، پشتیوانیی خۆیان بۆ داواكانیان و بیرۆكه‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكه‌و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و مادده‌و بڕگانه‌ی كه له‌به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكاندایه ده‌ربڕی.